ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سیروان عومەر و عەزیز بلکیانی
چاپی یەکەم 2018
پەرتووکی (ڕاپەڕینەکەی #پێنجوێن#) پەرتووکێکی هاوبەشی سیروان عومەر و مامۆستا عەزیز بلکیانییە لە #19-07-2018# لە ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی پێنجوێندا بڵاو بووەوە.
لە هەوڵێکی نوێیدا هەردوو نووسەر سیروان عومەر و عەزیز بلکیانی پەرتووکێکیان سەبارەت بە ڕاپەڕینەکەی شاری پێنجوێن چاپ و بڵاوکردەوە. پەرتووکەکە هەوڵێکی بەڵگەنامەییە لەپێناو ون نەبوونی مێژووی ڕاپەڕینەکەی پێنجوێن لە #19-07-1980#دژ بە ڕژێمی داگیرکەری سەدام و هەوڵی چۆڵکردن و ڕاگواستنی گوندەکانی سنووری شاری پینجوێن.
هەردوو نووسەر هەوڵیان داوە لە ڕێی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی لە ڕاپەڕینەکەدا بەشداربوون و دەنگی ناڕازی و کاریگەربوون و شایەدحاڵب بوون، تا ئەو مێژووە ونە بنووسنەوە و لە فەوتان ڕزگاری بکەن. لە دوتوێی پەرتووکەکەدا و لە زمانی شایەدحاڵەکانەوە تەواوی ڕاپەڕینەکە و هۆکارەکانی بۆ خوێنەران خراوەتەڕوو.
ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ پاراستنی ئەو ڕاپەڕینە و دەشێت ببێتە سەرەتایەک بۆ توێژینەوەی مێژووی و خستنەڕووی هەموو لایەنەکانی ڕاپەڕینەکە. کتیبەکە لە دوتوێی 167 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
[1]
Les boken: ڕاپەڕینەکەی پێنجوێن
Totalt nedlasting:
818 ganger
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,136 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!