ئامادەکردنی: بوار نورەدین
ئەم بەرهەمە بیبلیۆگرافیای گۆڤاری سلێمانی کەوتە ژێر چاپ. کە 832 لاپەڕەی پێوانەی وەزیرییە 17×23 سم و دوو بەشە:
بەشی یەکەم، بیبلیۆگرافیای نووسەرانە و بەپێی پیتەکانی زمانی کوردی (لە ئەلفەوە تا یێ) ڕێکخراون و بە فۆنتێکی جیاواز و تەنها یەک جار نووسراون، لە ژێر ناوەکانیشدا، بابەتەکان بەپێی بڵاوبوونەوەیان لە ژمارەکانی گۆڤارەکەدا بەم شێوەیە ڕیزکراون، ناونیشانی بابەت: ژمارە، مانگ و ساڵی گۆڤارەکە، ژمارەی لاپەڕە.
بەشی دووەم، بیبلیۆگرافیای بابەتەکانە و بەسەر 12 تەوەرەدا دابەشکراون و بەپێی پیتەکانی زمانی کوردی (لە ئەلفەوە تا یێ) ڕیزکراون، بابەتی هەر تەوەرەیەکیش، بەپێی پیتەکانی زمانی کوردی ڕیزکراون: ناونیشانی بابەت، ناوی نووسەر: ژمارە، مانگ و ساڵی گۆڤارەکە، ژمارەی لاپەڕە.
لە کۆتاییدا پێویستە سوپاسی ئەم بەڕێزانە بکەم:
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، خالید دۆسکی- وەزیری ڕۆشنبیری، هونەرمەند محەمەد فەتاح، کاک سامی هادی، کاک جەمالی دەلاک، کاک یاسین حسێن، کە بەرگەکەی دیزاین کردووە و هونەرمەند ئەحمەد سەعید، کە خۆشنووسیی ڕووبەرگەکەی نووسیوە.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,198 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!