محەمەد کوردۆ
کۆمەڵێک ڕەخنەو بابەتی ئەدەبیی 2007
ئازادیی مەرجی نییە، کە مەرجت بۆ دانا دەمرێت !
ئازادیی ئەو کاتە جوان نییە کە تۆ گۆرانی بۆ من دەڵێیت و منیش بە گۆرانییەکەی تۆ بەختەوەر دەبم، ئەو کاتە جوانە کە تۆ ڕەخنە لە من دەگریت و من شپرزە دەکەیت و تەنانەت تووڕەشمدەکەیت، بەڵام من ئەوەم بیرناچێتەوە کە مافی تۆ لە ئازادییدا مافێک نییە من پێمبەخشیبیت تا بیر لەوە بکەمەوە لێتبسێنمەوە. ئاساییە من جۆری مامەڵەی تۆم لەگەڵ ئازادییدا بە دڵ نەبێت، بەڵام ئاسایی نییە ئەمە بکەم بە بیانووی ئەوەی شەڕ لەگەڵ ئازادیی تۆدا بکەم. ناکرێت تۆ پەلاماری من بدەیت و من پەلاماری ئازادیی تۆ بدەم. نووسین ناسنامەی ڕاستەقینەی نووسەرە، من بۆم هەیە ناسنامەکەی تۆم بە دڵ نەبێت، بەڵام بۆم نییە مافی هەبوونی ناسنامە لە تۆ بسێنمەوە !
Les boken: لالەزاری وشە
Totalt nedlasting:
724 ganger
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,307 ganger