بەڕێزان سکرتێری ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
ئەندامانی سکرتاریەت و لاوانی چالاک
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پیرۆز دەکەم و لەم یادەدا کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەمان لە یادە مەزنەکەی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هیوای سەرکەوتن وگەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لە ساڵانی ڕابردوودا ئازادی لاوانی کوردستان یەکێک لە کاریگەرترین و خزمەتکارترین ڕێکخراوی تایبەت بووە بە لاوان و هەمیشە پێشەنگی بیری نوێ و چالاکی نوێ و گەشەپێدانی ئەم توێژە بووە کە هیوای ئێستاو ئایندەی گەلی کوردن.
بەهیوام ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامە بەسودەکانی پێگەیاندن و هوشیارکردنەوەی لاوانی کوردو دۆزینەوەی بەهره و تواناکانیان و ئاراستەکردنیان بۆ ئاوەدانکردنەوه و خزمەتکردنی کوردستان و ئەرکی ئێمەشە هاوکارو یارمەتیدەر بین.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی ڕێکخراوەکەتان و گەلی کورد چاوی لەهیممەت و جوامێری و تواناو شارەزای لاوانه و ئێوەن سامانی ڕاستەقینەی وڵات و مایەی شانازیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#26-05-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,467 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!