$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی مەنسوور گرژە کوڕی محەممەد، تەمەن 21 ساڵ خەڵکی گوندی کانی زەردی شاری #سەردەشت# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- #پەکەکە# ڕایگەیاند، #دیار غەریب# ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورک شەهید بووە.[1]
- پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەدات، کە بەپێی یاساکە دەتوانرێ پارێزگار لە دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاگریان بەرداوەتە باخ و زەوییەکانی گوندی بیریمجی لە ناوچەی ماباتای #عەفرین# و زیانێکی زۆر بە دار زەیتونەکانی ئەو گوندە و دەورووبەری گەیشتووە. هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگایان نەدا هاووڵاتییانی ئەو گوندە ئاگرەکەی سەر باخ و زەوییەکانیان بکوژێننەوە.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین، گوندی مەرەناز لە ناوچەی شێراوای عەفرین بە چڕی بۆردومان دەکات.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,135 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!