بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ 9ی حوزەیران ڕۆژێکی پڕ لە کارەسات و قوربانیدانە لە مێژووی گەلەکەماندا. لە 9ی حوزەیرانی 1963دا ژمارەیەک لە ئازادیخوازانی #سلێمانی# ئامادە نەبوون سووکایەتی بە هێما نەتەوەییەکانیان بکەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو کات زەعیم سدیق شەهید کران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆمار کرد. هەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی 1985دا فڕۆکەکانی ڕژێمی ئەو کاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی زێوەیان بۆردومان کرد و لە تاوانەدا ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و بریندار بوون.
دوژمن وای مەزندە کردبوو بە شەهیدکردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ سەرکەوتن بەدەستدەهێنێ و ئیرادەی گەلی کوردستان تێکدەشکێنێت. بەڵام کارەساتی زێوە بۆ هەموو لایەکی سەلماند کە ئەوەی لە چەک و فڕۆکە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی کوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێکۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەرکەوت.
هەزاران سڵاو لە شەهیدانی هەردوو کارەساتی 9ی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
#مەسعود بارزانی#
#09-06-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,892 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!