ئاکۆ کەریم مەعروف
سلێمانی-2019 [1]
نۆڤڵێتی (دوا شەوی کاسێتەکان)، ئەدەبیاتێکی جدییە و ئیشکردنە لەسەر چەمکی سانسۆڕ..
کتێبێکی بچووکی 91 لاپەڕەیی، بەڵام هێندەی ڕۆمانێکی هەزار لاپەڕەیی قووڵە. تەکنیکی نووسینی نۆڤڵێتەکە ستایلی پەزڵە و خوێنەر دەبێت بە خەیاڵی خۆی ڕووداوەکان پڵۆت بکات و وێنە گەورە و ڕاستەقینەکەی نووسەر بکێشێتەوە، جێگەی دەستخۆشی و ستایشە کە نووسەر بەو ئاستە بەرزە لە زمان و تەکنیک ئەم کتێبەی ئەفراندووە. گەر تەواوی بکەیت هەر وەکو من بڕیار دەدەیت جاڕێکی تر بیخوێنیتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە هەندێک لاپەڕە و پاراگرافدا دەوەستیت و ناچاریت بیر بکەیتەوە و جارێکی تریش بیخوێنیتەوە. لە کۆتا لاپەڕەی کتێبەکەدا توشی سوتفەیەکی نامۆ بووم، نووسەر باسی داگیرکردن و پەلاماردانی وڵاتی کۆیتی کرد بوو، هەر بەڕاست ئەزانی ئەمڕۆ ساڵیادی ئەو کارەساتە بوو!
گەشبیر ئەحمەد
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,694 ganger