$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ماڵپەری هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکردووە کە تاکوو ئێستا زیاتر لە 11 خۆپیشاندەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی سەد کەسیش بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان 10 کەس لە شاری #جوانڕۆ#، 6 کەس لە #مەریوان# و خۆپیشاندەرێکیش لە شاری #سنە# کوژراون. خۆپێشاندانەکان ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/369432/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 17-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/369432/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- کیژێک بە ناوی شلێر دادوەند خەڵکی میراوێی #بۆکان#، لە خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی ئێران، کوژرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- یەکەمین دانیشتنی دادگایی کەیسی #سێوان قادر# و منداڵەکانی بەڕێوەچوو، کەسوکارەکەشی داوای دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانباری کەیسەکە دەکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە گوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا و حکوومەتی سووریا، شارۆچکەی تل تەمر ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا دەکات. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هێزەکانی ڕووسیا و حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەی تل تەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تاوەکو سنووری #سەرێکانی# دەکشێنەوە.[1]
- وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (#قەسەدە#) ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر ڕێگای نێودەوڵەتی (M4) و تل تەمر بێ وەستان بەردەوامن.[3]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,225 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!