27 ساڵ بەسەر کوژرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت.
کوژرانی دکتۆر سادق شەرەفکەندی لە بەرلین، پایتەختی ئەڵمانیا نزیکەی سێ ساڵ پاش کوژرانەکەی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو، سکرتێری پێشووتری حیزبی دیموکرات بوو لە ڤیەننا، پایتەختی وڵاتی نەمسا.
جەعفەر حامیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئاشکرابوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت کوژرانی ئەو سەرکردەیەی کورد و هاوڕێکانیەوە بووە لە بەرلین و ئەوکاتەش باڵیۆزەکانی ئێرانیش بانگکراون بۆ ماوەیەکی کاتی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئێراندا سڕ کرد، وە دەشڵێت بەڵام پاشان ئەو دۆسێیە دیزە بە دەرخونە کرا و بەداخەوە لە سێ هۆکار بوونە مایەی ئەوەی پەروەندەکە بە ئەنجام نەگات.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حامیدی ئەو هەواڵەش پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستاشدا تۆڕێکی تایبەتی ناردووە بۆ تێرۆرکردنی کەسایەتیە جودابیرە بوێرەکانی ئێرانی و کوردەکانیش.
جەعفەر حامیدی دەڵێت جموجۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێرۆر و کوشتن و تەنانەت گرتنی جودابیرانی خۆی لەمساڵی دوو هەزار و نۆزدەیەدا زۆر خێراتر و کاریگەرانە تر دەستیپێکردۆتەوە و دەشڵێت بەڵگەش هەن کە یەک دوویەک لە تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوروپادا دەستگیرکراون.
بەڕێز حامیدی ئاماژەش بەوە دەکات کە لە وڵاتانی ئەوروپادا ڕێوشوێنی ڕژدی ئاسایشی نەگیراوەتەبەر بۆ پاراستنی جودابیران بەڵام وەک دەڵێت بەداخەوە وڵاتانی ئەوروپا تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕژد کاریان لەسەر ئەم پرسە نەکردووە[1].
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,224 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!