$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری شرنەخ لە 15 ناوچەی دەوروبەری شاخی جودیی وەکو ناوچەی تایبەتیی ئەمنی - کاتی ڕاگەیاند و ئەو ناوچانە بە تەواوەتی لە هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغە کران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی حەسەن، تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندیتور سەر بە ناوچەی سنووریی ئەلەندی خۆی لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا بریندار بوو.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە سنوری شارۆچکەی #کفری# ئیدارەی #گەرمیان#، هێزەکانی پشتیوانی دوو و هێزێکی سەربازی ئیتاڵی، دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنێک دژی پاشاوەکانی #داعش# کرد.[3]
- جووتیارانی کوردستان بەتایبەت ناوچەی #شارەزوور# و #هەڵەبجە#، بەرهەمەکانی خۆیان هێناوەتە #هەولێر# و لەچوارچێوەی پێشانگەیەک بەناوی بەرهەمی خۆماڵی دەیفرۆشنە هاونیشتمانیان. پێشانگەکە لەکاژێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 22:00ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.[1]
- نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند به هەوڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران.[2]
- لەنێو لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگە لە #بەردەڕەش# شەڕ ڕوویدا و بەهۆی بەکارهێنانی چەکیشەوە دوو پلەدار کوژران و سێ پێشمەرگەی تریش برینداربوون.[5]
- کاژێر 9:15ی ئەمڕۆ فڕۆکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ژمارەیەک مۆڵگە و بنکەی چەکدارانی داعشیان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری شارۆچکەی #مەخموور#ی باشووری پارێزگای هەولێر بۆردوومانکرد، بەوهۆیەش چەکدارانی داعش زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانەکان بەتەواوی نەزانراون.[1]
- هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر ڕێگرییان لە گردبووونەوەیەکی گروپی ژنانی کورد کرد، کە بڕیار بوو لەبەردەم پارکی شانەدەر گردبونەوەکەی تایبەت بە پشتیوانی لە بایکۆتی کاڵای تورکی ئەنجام بدەن.[3]
- زانا جەلال، ناسراو بە گەنجۆ شارەزووری، لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لە شارۆچکەی #سەیدسادق# بە خاک سپێردرا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا کاتژمێر 10:55 خولەکی ئەم بەیانییە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان، بە هاوەن و ئۆبووس هەر یەک لە گوندەکانی قاسمیە و ڕیحانیە و مەحمودیەو داودیەی سەر بە ناوچەی تل تەمریان تۆپباران کرد. لە لایەکی ترەوە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، چەکی قوڕسیان گواستەوە بۆ گوندی ئینگیلی سەر بە تل تەمر.[4]
- لە گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە #سەرێکانی# بە هۆی تەقینەوەی مینێکی سوپای تورکی داگیرکەرەوە، 2 سەربازی ڕژێمی سوریا بریندار بوون و بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی #حەسەکە#.[4]
- هێزێکی سەربازی ئەمەریکی بە ژمارەیەک زرێپۆش و تانکی ئەبرامز لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی M4ەوە بەره و تەلتەمر بەڕێکەوتن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی تەشەنەکردنی خۆپێشاندان و توندوتیژییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە یەکجاری ڕاگیرا.[2]
- لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عیراق لە مانگی ڕابردوەوە 319 کەس لە خۆپیشاندەران و لایەنە ئەمنییەکان کوژراون.[6]