لەخوێندنگایەکی بنەڕەتی شارۆچکەی #شارەزوور#، 120 نەمام لەلایەن خوێندکارانی پۆلی یەکەمەوە چێنران.
بەئامانجی ڕێزگرتن لەسروشت، لەقوتابخانەی #دەرسیم#ی بنەڕەتی لەشارۆچکەی شارەزوور، 120 نەمام لەلایەن ئەو خوێندکارانەی پۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە چێنران کە ئەمساڵ لە خوێندنگا وەرگیراون.
لەو خوێندنگایە بۆ ئەمساڵی خوێندن 160 خوێندکار وەرگیراون، بڕیاریشبووە هەر خوێندکارێک لەقۆناغی یەکەمدا وەربگیرێت بەهاوکاری کەسوکارەکەی نەمامێک لەباخچەی قوتابخانەکەدا بچێنێت، بەڵام ئەو خێزانانەی باری داراییان باش نەبووە، زۆریان لێنەکراوە بۆ کڕینی نەمامەکان، بۆیە 120 نەمام لە جۆرەکانی (سەبەح بەح، #سنە#وبەر و چەند جۆرێکی دیکەی نەمام) لە لایەن خوێندکارەکانەوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی ڕووبەری سەوزایی لەناو بەخچە و گۆڕەپانی قوتابخانەکە چێنران.
ساڵی ڕابردووش لەهەمان خوێندنگادا بەهاوکاری کەسوکاری خوێندکارە نوێیەکان باخچەیەکی 600 مەتری دروستکرا، بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگاکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامانج لەو کارەیان سەوزکردنی خوێندنگاکە و بۆ ئەوەیە قوتابیان فێری ڕێزگرتن لەسروشت بن نەوەک نەمامەکان بشکێننەوە[1].
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,892 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!