نووسینی: ئارسەر شۆپنهاوەر
ڕاڤەکردنی: ئالێن دی بۆتۆن
وەرگێڕانی: دانا موحەمەد حسێن
لە پێشەکی کتێبەکەوە:
(میتافیزیکی عەشق)ناوی وتارێکە لە پەرتوکە سەرەکییەکەی شۆپنهاوەر(جیهان وەک ویست و نواندن-ەوە) کە کۆی جیهانبینیی فەلسەفیی ناوبراوی تێدا هاتووە، وەرگیراوە و وەرگێڕاوە.
ئەم وتارە تایبەتە بە شیکردنەوە و بنکوڵکردنی بابەتێکی گەوهەریی کە کاریگەرییەکی ئێجگار مەزن لە ژیانی مرۆڤدا بە جێ دەهێڵێت.وتارەکە تەرخانە بۆ دەرخستنی ڕەگ و ڕیشەکانی عەشق، بە شێوەیەک لەوانەیە هیچ نوسەر و فەیلەسوف و شاعیرێک نەیتوانیبێ هێندە بوێرانە و قووڵ، ئەم بابەتە شی بکاتەوە.
لەوانەیە دەرخستی حەقیقەتی عەشق لەم کتێبەدا، عاشقەکان ئازار بدات، بەڵام لەهەمان کاتدا ئامادەکردن و بەرچاو ڕوونییەکی عەقڵانییە بۆیان تا بەسەر هەست و سۆزەکانیان زاڵ بن و دڵنەوایی خۆیان بکەن.عاشقە دڵشکاوەکان دەتوانن بە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە، ئازار و خەمی عەشق لەسەر خۆیان کەم بکەنەوە و لەوە تێبگەن: ئەوەی مایەی ئازارە بۆیان، دەکرێ بگۆڕدرێت بە مەعریفە![1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,004 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!