سوهەیب شێخ ئەحمەد
ئەگەر بەخێرایی گوزەرێک بەنێو ئەم کۆمەڵگەیە و ڕووداوەکانی نێو ئەم کۆمەڵگەیە بکەین زۆر شتمان بۆ دەردەکەوێت کەگرنگترینیان و کارەساتبارترینیان هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگە لەتەواوی جومگە و بوارەکاندا بەدی دەکەین و دوای ئەوەش بی متمانەییەکی زۆر هەست پێدەکەین لەنێوان خەڵک و دەسەڵات و خەڵک و خەڵکیشدا.. بەڵام $دەبێت بپرسین بۆ بەم شیوازەمان لێهاتووە و هۆکارەکانی چین کەرۆژ بەرۆژ زیاتر بەرەو داڕمان و بی متمانەیی هەنگاو دەنێین؟$
بە حوکمی ئەوەی لەهەرێمێکی فرە حزب و فرە دەسەڵاتدا دەژین و ئینکاری ئەوەش ناکرێت کەحزب لەحکومەت گەورەترەو حزبەکانن سەرۆکی حکومەت و پەرلەمان و وەزیر و تەنانەت سەرۆکی هەرێمەکەش دیاری دەکەن و دەیسەپێنن بۆیە دەبؽت بپرسین ئەمانە چییان بۆ ئەم دۆخە کردوەو دەتوانن چی بکەن؟ ئایا هەر ئەم حزبانە نین ئەم دۆخەیان خوڵقاندووە؟
له هەموو دونیادا حزب وەسیلەیە بۆ خۆشگوزەرانی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکیی، بەڵام حزبەکانی هەرێمی کوردستان وایان لێهاتووە، لەگەڵ ئەوەی خۆشی و خۆشگوزەرانییان بۆ خەڵکیی بەگشتی نەبوو و تەنها بۆ ئەوانه نەبێت کەنزیکی باڵادەستەکانی حزب بوون خۆش ژیاون، بەڵکوو ئەم حزبانه هەرچی جوانی هەیە شێواندیان هەر چی حورمەت هەبوو نەیانهێشت، هەرچی کلتوربوو لەناویان برد، هەرچی ڕێزوخۆشەویستی و ئینتما و پەروەردە هەبوو تەختیان کرد و لەناویان برد...!
وایان کردووە تاکی کورد کۆنتڕۆڵی لەدەست بدات و هەمیشە ڕاڕاو دوو دڵ بؽت، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی دەرونی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و عاتیفی، لەسەروی هەموشیانەوە سیاسەتی نا جێگیر کاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر هەموو جومگەو توێژەکان $هەر بەراستی حزبی کوردی به هەموو ڕەنگەکانەوەو بەچەپ و ڕاستەوه چ هەوڵ و کارێکی خراپ ماوه نەیدات و نەیکات؟$
حزبەکانی کوردستان بەتەواوی کۆمەڵگەیان هەڵوەشاندووه و دروستبوونەوەشی زۆر زۆری دەوێت و دەخایەنێت..!
بەهەموویانەوە شیرازەی کۆمەڵگەو ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی تاکیان تێکداوە و ڕیزیان بۆ هیچ شتێک نەهێشتۆتەوە..!
وایان کردووە تاکی کورد کۆنتڕۆڵی لەدەست بدات و هەمیشە ڕاڕاو دوو دڵ بؽت، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی دەرونی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و عاتیفی، لەسەروی هەموشیانەوە سیاسەتی نا جێگیر کاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر هەموو جومگەو توێژەکان.
$پێویستە و دەبێت بپرسن بۆچی زۆرینەی زۆری هاوڵاتیان و ڕاگەیەندکاران و ڕێکخراوەنی کۆمەلگای مەدەنی بروایان بر هیچ نەماوەو بێ متمانەیی زاڵ بووە بەسەریاندا؟ بۆچی تەنانەت لەکێشە ئەمنیەکاندا هیچ متمانەیەک بەلێکۆلینەوەکانی دەزگاکانی پەیوەندیدار بەتایبەت پۆلیس و ئاسایش ناکرێت ؟
بۆ لەگەڵ هەر ڕەوداوؽکدا خەڵک لەبری دەزگا پەیوەندیدارەکان خۆی بڕیار دەدات و متمانەی بەوان نەماوە؟$
بەڕای من هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر و ئێستا و ڕۆژانەش چەندین دۆسیەی شاراوە و گوماندار ڕوو لەم کۆمەلگایە دەکەن و بەنادیاریی و بێ چارەسەر دەمێننەوە و کەس نازانیت و ناتوانێت بزانێت بۆ وە چییان لێدێت؟
جگە لەوەی ئەمانە بەشێکی بچوکن لەکۆی ئەو ڕووداوە زۆر و نادیارانەی کوردستان و لەگەڵ ئەوەش دروست کردنی سیناریۆی جیاواز و زۆرجاریش ون کردنی کەیسەکەیان.
حزبەکانی کوردستان بەتەواوی کۆمەڵگەیان هەڵوەشاندووە و دروستبوونەوەشی زۆر زۆری دەوێت و دەخایەنێت
هەروەها هۆکارؽکی تری ئەم بێسەروبەری و فەوزایە ئەوەی کەخەڵک متمانەی بەهیچ نەماوە ئەوەیە، لەماوەی 28 ساڵ زیاتری حکومڕانی حیزبی کوردیدا، هەموان دەزانن کەهەر بەرپرسێک یان کارەکتەرێکی ناو حکومەتە حیزبیەکەی باشور، هەرچیان وتبێت، دەست بەجێ ئەنجامیان نەداوە و ڕاستیان نەکردووە لەگەڵ خەڵک و کۆمەڵگەدا و هەمووی جگە لەدروشم زیاتر هیچی تر نەبووە!
ئەوەش دەبێت بڵێین نارەزایی و نیگەران بوون لەسیاسەت و حکومەت لەهەموو جێگایەک بوونی هەیە و ئەگەر کەسانی دڵسۆز هەبن دەتوانرێت بەچەند پلان و بەرنامەیەک ئەو نیگەرانیانە کۆتایی پێ بهێنرێت..!
بەڵام نەفرەت کاردانەوەیەکی عاتیفی و زۆر ترسناکی ناخی مرۆڤە.. تۆ سەیری ئێستای بەریتانیا و ئەمریکا و فەرەنسا بکە کەلە سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتەکانیان نیگەران و نارازین بەڵام نەفرەتیان بۆ دەسەڵات و وڵات و کاربەدەستانیان نیە و بەو شێوەیە واتە هێشتا چارەسەر هەیە.
$بەڵام ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان خەریکە هەموو تەنفیز و هەناسەکانی خەڵک بەشێوازی جیا جیا لەناو دەبەن و نیگەرانی و نارەزاییەکانی خەڵکی ئیتر بەرەو نەفرەتی ڕاستەقینە دەگۆڕێت لەدژی ئەم دەسەڵات و کاربەدەست و حزبانەی گاڵتەیان بەشعوری خەڵک کردوە..$
بۆیە زەرورو پێویستە لەسەر ئەو حزبانە و ئەوانەشی کەئێستا دروست دەبن و لەدروستبووندان پێش هەموو شتێک (ژووری پەروەردە) دروست بکەن و تاک و دەرونی شێواوی تاک و خەڵکەکان دروست بکەنەوەو متمانەیەکی تەواو و بەهێز بۆ ئەم کۆمەڵگەیەو نێوان هەموان بگەڕێننەوە دروست بکەنەوە..
چونکە تەنها پەروەردەیەکی باشە نەوەی کۆن و نەوەی نوێش دەگۆڕێت و دەتوانێت گۆڕانکارییان لەهەموو بوارێکدا پێ دروست بکرێت[1].