هاوڵاتییانی وڵاتی میسر لە دژی #ئەردۆغان#ی سەرۆک کۆماری تورک داواکارییەکیان پێشکێشی داواکاری گشتی وڵاتەکەیان کرد بۆ ئەوەی لە دژی تاوانەکانی شەڕ کە ئەردۆغان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامی دەدات، هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا بنوێنن.
کەسایەتی ناوداری میسر مەجدی ئەلکوردی و چەندین کەسایەتی تری بەناوبانگی ئەو وڵاتە لە داواکارییەکەیاندا ڕایانگەیاندووە ئەردۆغان لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت کە بەو هۆیەوە چەندین کەسی سڤی کوژراون.
لە داواکارییەکەدا بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی فسفۆر پێشکێش کراوەو باس لەوە دەکرێت کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە لە یاساکانی نێودەوڵەتیدا قەدەغە کراوە.
هەروها باس لەوەش کراوە کە ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەل ئیخوانەکان هەیە کە لە یاساکانی میسردا گروپەکی قەدەغەکراوە و ئەردۆغان پشتگیری لەو گروپانە دەکات کە زیان لە ئاسایشی نەتەوەیی میسر دەدەن.[1]
#18-11-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,028 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!