#سارا عومەر#، نوسەرو ڕۆشنبیر و پارێزەری مافی مرۆڤ لە وڵاتی دانمارک، خەلاتی =KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold==KTML_Italic=ژنی ساڵ=KTML_End==KTML_End==KTML_FontSize_End= کە خەڵاتێکی مافی مرۆییە، وەرگرت.
سارا عومەر ڕایگەیاندووە، ئەم خەڵاتەی پێداروە، بۆ ئهو کارانەی کە تا ئێستا کردوویەتی، هەم وەک نووسەر و ڕۆشنبیر، هەم وەک تێکۆشەر بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەم وەک ژنێک کە ژیانی خۆی بۆ ئەو جەنگینە کەوتۆتە مەترسییەوە لەلایەن ئەو پیاوسالارانەوە، کە دەیانەوێت ژن هەتا هەتایە موڵکی خۆیان و بیرکردنەوە کوشندەکانیان و کۆمەڵگە و دین و کولتورەکەیان بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە خەڵاتی ژنی ساڵ دەدرێت بەو ژنانەی کە لەناو ژنەکانی تردا کارەکانیان بە شێوازێکی ڕێچکە شکێن دیارە، دەیدەن بە ژنە پایۆنێرەکان، ئەویش لە وڵاتی دانمارک و ئەسکەندەناڤیا و زۆربەی بەشەکانی تری جیهان کار بۆ مافەکانی ژن، منداڵ و مرۆڤ دەکات.
سارا عومەر دەڵێ، کار بۆ شکاندنی تابۆکان دەکەم، هەر له و تابۆیانەوە کە دین و پیاوسالاری دروستی کردوون هەتا ئه و تابۆیانەی کە کراون بە کولتور و هەندێک ژن لە بەر وشەی عەیبە بە توندی دەستی پێیانەوە گرتووە.
سارا عومەر تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی #سلێمانی#ە و ساڵی 2017 ڕۆمانی 'مردوشۆری' بڵاوبوەوە و لە جیهاندا دەنگدانەوەی هەبوو.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,343 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!