هاوڕی عومەر چاگەر (خۆجە) کە ڕۆڵەی هێژای گەلی کوردستانە، وڵاتپارێزێکی گەورە و شۆڕشگێڕێکی ڕەنجدەری #پەکەکە# بوو، کاتێک تیمار دەکرا لە 22ی کانوونی دووەم شەهید بوو. هاوڕێ خۆجە 35 ساڵی تەمەنی کردە دیاریی تێکۆشانی ئازادی کوردستان. بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە لە ئازاری هاوڕێکانی، بنەماڵەکەی و کەسوکار و گەلی وڵاتپارێزمان بەشدار دەبین. وەکوو باوەڕمەندێکی باوەڕی بە پێوەرەکانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. بۆیە ئێمەش دەڵێین پێوەرە ئازادییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت.
هاوڕێ خۆجە کە ڕەنجدەرێکی بێ وچانی شۆڕشی ئازادی کوردستان بوو، لەگەڵ وڵاتپارێزیی مێردین هاتە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکە، ئەو وڵاتپارێزە لەگەڵ هێڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆی کردە یەک و بووە ملیتانێکی شۆڕشگێڕی بەهێز، بۆ هەر ناوچەیەک دەچوو، ئەرکەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ دەکرد بەهۆی بوێریی، سەرکەوتن و لەخۆبردووییەکانی لە لای هاوڕێکانییەوە خۆشەویست بوو. جوانترین بەشی ژیانی پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی کرد، لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئەرکەکان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و بەهای زۆر گرنگی لە تێکۆشان و ئازادیی و هەبوونی گەلی کورد زیاد کرد. لەسەر ئەو بنەمایە ئالای ئازادی بەردەوام شەکاندەوە و ئەو ئالایە ئێستا بە هاوڕێکانی و گەلی وڵاتپارێزمان سپێردراوە.
بۆیە هاوڕێیانی پارتەکەی، پێش هەمووشیان ژنان و گەنجان و گەلی وڵاتپارێزمان کە ئاڵاکەیان هەڵگرتووە و بەردەوام دەیشەکێننەوە، هاوڕێ خۆجە لە کوردستانی ئازاد و دیموکراتیک هەر دەبێت. گەنجانی کورد بە ڕێکوپێکی، کاریگەریی، باوەڕبوون بە ڕێبەر ئاپۆ و لەخۆبردویی هاوڕێ خۆجە خۆیان پەروەردە دەکەن و دەیگۆڕن بۆ ملیتانی ئازادی کە ڕوویان لە سەرکەوتنە. پارتەکەمان و گەلەکەمان بۆ خاوەنداریکردن لە یادی ئەو زاتە هێژایەی پارتەکەمان و بەسەرخستنی ئامانجەکەی، هەموو هێزەکەی دەخاتە ئامادەباشی و لە هێڵی سەرکەوتنی ئاپۆییدا تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن. ئێمە لە تێکۆشانماندا بۆ ئازادی خاوەنداری لە یادی هاوڕی خۆجە و شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەین.
لەسەر ئەو بنەمایە، جارێکی دیکە لە کەسایەتی هاوڕێ خۆجەدا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە. بانگەوازی بۆ هەموو هاوڕێیانمان و گەلەکەمان دەکەین کە لە هێڵی ڕێبەرایەتی و شەهیداندا تێکۆشانەمان بۆ ئازادی بەهێزتر دەکەن، تۆڵە لە سیاسەت و عەقڵییەتی فاشیست و قڕکەر دەکەینەوە و ئەو دیکتاتۆرە دەڕووخێنین.[1]
#26-01-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,237 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!