بە ناوی ئەو گروپەوە لێدوانێک بڵاو کراوەتەوەو تێیدا هاتووە:
ئەندامەکانمان لە یەکینەی پۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە 24ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری #ئامەد# لە دژی بنکەی پۆلیسی مەلیک ئەحمەد سوریچی چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەندامەکانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوە، 6 بۆمبی دەستکردیان فڕیداوەتە ناو بنکەی پۆلیس. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی خۆڕاگریی بەڕێوەبەرایەتی سووری ئامەد بەڕێوە چوو، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەی بنکەی پۆلیس و خاڵە پاسەوانییەکان کەوتووە. تا ئێستا ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
24ی کانونی دووەم بە هەمان شیوەی ئەندامانی یەکینەکەمان، لە سەر ڕێگای تەم-ی ناوچەی ئەسەنیورت هارامی دەرەی ئەستەنبول، بارهەڵگرێکی ژووری بازرگانی دەریاییان سووتاند. ژووری بازرگانی دەریایی، ئامرازێکی شەڕی قێزەون و دزە کە کار بۆ گواستنەوە بازرگانییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەکات. چالاکییەکانمان لە دژی ئەو ناوەندە بازرگانی و ئابورییانەی لە دژی گەلی کوردستان، پشتیوانی شەڕ دەکەن، بەردەوام دەبن.
ئێمە ئاڵای خۆڕاگرییمان لە چیاگەرەکان، زەریاکان، محمد تونچەکان و ئیسلام گەڤەرەکان وەرگرتووە. ئێمە سەربازی تۆلەسەندنەوەی خوێنی سۆرخوێنەکان و غەمگینەکانین. هەموو ساتێک و لە هەموو شوێنێک، لە دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و سیستمی قڕکەر پارچە پارچە دەکەین و تۆڵەمان دەسەنێنینەوە.[1]
#26-01-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,071 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!