پزیشکیی یاسایی حکوومەتی ئێران لە نامەیەکدا، بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی ئاماژەی بە ڕێژەی گیان لەدەستداوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ کردووە کە بە هۆی نەبوونی ساردخانە لە سەر دەستی ئەو ناوەندە پزیشکییەدا ماوەتەوە.
لەو نامەیەی پزیشکیی یاساییدا که بۆ بەرپرسی قوەی قەزاییە نێدراوە ئاماژە بە کوژرانی 4 هەزار و 811 کەس لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و هەروەها باس لە کوژرانی 119 کەس لە هێزەکانی سپا، ئەرتەش، بەسیج و لیباس شەخسییەکانیش کراوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو نامەیەدا هاتووە، سەرەڕای بە کرێگرتنی 9 ساردخانه بۆ ماوەی 3 مانگ، هەنووکە ئەو موڵەتە کۆتایی هاتووە و هەتا ئێستاش هیچ پارەیەک بۆ درێژەکردنەوەی موڵەتی ئەو ساردخانانە تەرخان نەکراوە.
لە بەشی کۆتایی ئەو نامەیەدا هاتووە، خوازیارین بڕیاری پێویست بۆ گوازتنەوە، ڕادەستکردن یان لەناوبردن و چاڵکردنی جەنازەکان لە گۆڕی بە کۆمەڵ لە شوێنی دیاریکراودا کە بەپێی دانوستان لە دوایین دانیشتن لەگەڵ شۆرای باڵای ئەمنییەتیی میللی کراوە، بدرێت.[1]
#20-02-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,560 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!