رۆژی #17-03-2020# لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ڕاسپێردرا بۆ دامەزراندنی کابینەی نوێ وەک سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق.
عەدنان عەبد خزەیر عەباس مەتر زورفی ساڵی 1966 لە نەجەف لە دایکبووە لە 1983 پەیوەندیی بە حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە کردووە، بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی فقهی زانکۆی کوفە تەواو کردووە، ماستەری لە زانکۆی کوفە بەدەست هێناوە لە 2004-2005 پارێزگاری نەجەف بووە، ساڵی 2006 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بووە. لە 2006-2009 لە وەزارەتی ناوخۆ بریکاری یاریدەدەر بووە بۆ کاروباری هەواڵگری لە 2009-2015 پارێزگاری نەجەف بووە، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای عێراقییە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,229 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!