ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای #هەڵەبجە# دەکەین بەپێی ئەم ڕێنماییانە ڕێگە پێدان دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ ئیشوکارەکانیان..
1. ڕۆژانە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەسەعات 9 بۆ 12 دادەنیشێت لەقائیمقامیەتی شارۆچکەی ناوەندی هەڵەبجە بۆڕاپەڕاندنی کاروباری هاوڵاتیان.
2. ڕێگەپێدان بۆ جوتیارەکان بۆ سەردانی باخ و کشتوکاڵ و خانوی پلاستیکی بەپشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ دەبیت پاشان لەڕێگەی لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە ڕێگەپێدانی بۆ دەکرێت.
3. هاوردەکردنی خۆراک و سەوزەو میوەو دابەشکردنی بەسەر مارکێت و ڕێگە پێدراوەکان بەپشتگری ژوری بازرگانی هەڵەبجە دەبێت.
4. کارتەنها بەو فۆرمەدەکرێت کەلەلایەن وەزارەتی ناخۆ ڕەوانەی ژوری ئۆپراسیۆن و پارێزگا و قائیمقامیەتیەکان کراوە هیچ ڕێگە پێدانێکیتر کاری پێناکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
5.خاوەن ئاژەڵ و گاودارییەکان و دەواجنەکان پێویستە پشتگیری ڤێتەنەریان پێبیت.
6. مارکێتەکان و نانەواخانەکان تا سەعات یانزەی شەو کراوەدەبێت و پاشان دەبێت دابخرێن.
داوالە هاوڵاتیان دەکەین لەماڵەکانیان بمێننەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆتان.
#23-03-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,303 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!