جەماوەری کوردستان
مامۆستایانی دڵسۆز
قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆڤید19لە هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەت و هەردوو #وەزارەتی پەروەردە# و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی کرد، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەموو قۆناغەکان بوەستێنن، وەک هەنگاوێکی کردەیی بۆ خۆپارێزی له و ڤایرۆسە نەفرەتیە، داکۆکیشی لەسەر ئەوە کرد کە دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی کۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بکرێت، بۆ ئه و مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو، وەک سەرەتایەک بۆبەرجەستەکردنی ئه و داخوازیە پشتگیری لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە دەکات کە بریتیە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام و خشتەی ئەزمونەکان و بەکارهێنانی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ وانەکان هەر چەندە ئەوە بۆ هەموو قۆناغەکان و دەڤەرەکان وەک یەک نابێت بە هۆی کێشەی ئەنتەرنێت و کارەباو کەمی شارەزاییەوە، بەڵام هەر هەنگاوێکی باشە و بە ئەرێنی لێکی دەداتەوە، پێویستە سود لە تەلەفزیۆنی پەروەردەییش وەربگیرێت بە پێی خشتەی وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەکان و پۆلەکانی خوێندن، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەکان بدرێت تاوەکو لە ڕێی کورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێنکاران و قوتابیانەوە بکەن و ڕشدیان بکەن لەسەر خوێندنەوەی وانەکانیان، بڕواشی وایە ئەوانە و دابینکردنی موچە و کرێی وانەبێژی ئاسانکاری زۆر بۆ ئه و هەنگاوانە و سەرکەوتنی ساڵی خوێندن دەکات، هاوکات دەبێت بیر لە ئەگەر و پلانیتریش بکرێتەوە ئەگەر خوانەکردە ئەم دۆخە درێژەی کێشا کە ئومێدەوارە بە هەوڵی هەموو لایەک لە پێشەوەیاندا وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و لایەنەکانیتر ئه و بەڵایە تێپەڕێنرێت و بگەینەوە کەناری ئارام و جارێکیتر ژیانی ئاسایی لە تەواوی جومگەکان دەست پێبکاتەوە.
کوردستان پارێزراوبێت سەرساغیش بۆ هەموان..
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
#05-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,532 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!