کەجەکە پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسوڵمانان دەکات و هیوادەخوازێت ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتیی و دورستبوونی یەکێتیی کوردان.
سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و ئەمڕۆش کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، پەیامێکی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.
کەجەکە لە پەیامەکەدا هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسوڵمانان پیرۆز دەکات و هیوادەخوازێت، ڕۆژووی موسوڵمانانی ڕاستگۆ و دادگەر قبوڵ ببێت.
هەروەها، داوا دەکات، کە ئەو موسوڵمانانەی دۆخی مادییان باشە، نان لەگەڵ دراوسێکانیاندا بەش بکەن و ئەوەش وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی ناودەبات.
هەر لەو پەیامەدا هاتووە: داوا لە زانایانی ئاینیی دەکەین، کە لە وتارە ئاینییەکانیاندا زیاتر گرنگیی بە باسکردنی ئەرکە ئەخلاقییەکان بدەن و بەبیری بخەنەوە، کە نابێت مرۆڤ دەست لە دابەشکاریی، دادپەروەریی و خوشک و برایەتیی هەڵگرێت، دژایەتیی بۆ ئەوانەش بخەنە ڕوو، کە فیتنەیی دروست دەکەن، زوڵم دەکەن، زیان بە سروشت و کۆمەڵگەکەمان دەگەیەنن.
داواش لە مسوڵمانان دەکات، کە خێر و زەکاتەکانیان ببەخشن بە دەزگا و کەسانی وڵاتپارێز.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، کەجەکە هیوادەخوازێت، ئەم مانگە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتیی، ئارامیی، خوشک و برایەتیی و دروستبوونی یەکێتیی کوردان.[1]
#23-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,187 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!