کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) لەبارەی هێرشەکانی ئەمدوایە بۆ سرە گۆڕستانەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
نرخ و بەهای کوردان کراونەتە ئامانج
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا - دەر) دا هاتووە لە ناوچەی #وان# بە بەرچاوی بنەماڵەکانەوە کێلی گۆڕەکان شکێنران و هەڕەشە لە بنەماڵەکان کرا. ئەمجارەش لە گوندێکی ناوچەی فارقینی #ئامەد# بەهۆی بوونی ئەلف و بێی کوردی لەسەر کێلی گۆڕەکان، گۆڕەکان تێکدران. لە کاتێکدا هەموو دونیا خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئامادە کردووە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشەکانی لە دژی گەلی کورد و بەها و نرخەکانی زیاتر دەکات. لە ئەنجامی ئەو دوژمنایەتییەدا بەرامبەر بە زمان و کولتوری کوردان ڕۆژ نییە کەرامەتی مرۆڤەکان نەشکێنرێت. لە بریی ئەوەی ئەم دەسەڵاتە سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بێت، هەموو ڕۆژ لە زیندانەکاندا دارە مەیەتی گەنجان دێتە دەرەوە. مانگی ڕەمەزان بۆ جیهانی ئیسلام مانگێکی پیرۆزە، بەڵام لە مانگە پیرۆزەشدا هەواڵی کۆچی دوایی موستەفا لە چالاکیی ڕۆژی مردندا بڵاوکرایەوە و هەروەها هەواڵی ڕۆخاندن و تێکدانی گۆڕستانەکان و شکاندنی کێلەکان و بەردی گۆڕەکان دەبیستین. دەیانەوێت ئەوەمان پێ نیشان بدەن، کە هیچ ڕێزێکیان بۆ کەرامەت و شکۆی بۆ کۆمەڵگە نییە.[1]
#25-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,568 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!