چەندین هونەرمەندی #کۆبانێ#، لەسەر زینی #وەرتێ# هۆشدارییاندا و ڕایانگەیاند: ئەم پیلانە درێژەی شەڕی خیانەتی نەوەدەکانە و ئێستا دژی #پەکەکە# دووبارە دەبێتەوە، داوایان لە هەموو لایەک کرد هەڵویست نیشان بدەن.
ئەمڕۆ لە بەردەم ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ لە شاری کۆبانێ بە ئامادەبوونی دەیان هونەرمەندی ئەو شارە کۆبوونەوە و لەسەر ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ناوچەی زینی وەرتێ نایەکگرتنێکی توند هەیە، ئەگەر لایەنەکان خۆیان لەبەرامبەر ئەو گرژییانە ڕانەگرن، لەوانەیە ببێتەوە شەڕێکی چەکداری.
لە بەشێکی دیکەدا هاتووە: وەک هونەرمەندانی کانتۆنی کۆبانێ کە هێمای مەعنەویی گەلی کورد و جیهانە، ڕوو لە #پارتی دیموکراتی کوردستان#- عێراق، کە ئیدی ڕاشکاوانە بووەتە ئامێری جێبەجیی کردنی پیلانە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورک دەڵێن؛ دەوڵەتی تورک کە نەیتوانی لە ڕێگەی تیرۆریستەکانەوە کورد لەناو ببات، دەستێوەردانی سەربازیی لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستانی گرتەبەر تا شەڕی براکوژی و فیتنە دروست بکات.
لە بەردەوامی بە ئاماژەدان بە لێدوانەکەی نچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە داوای کردبوو پەکەکە خاکی باشوری جێبێڵێت، هاتووە: ئەمە دووبارەکردنەوەی سیناریۆکانی شەڕی خیانەتی نەوەدەکانە و ئێستا دژی پەکەکە دووبارە دەبێتەوە و خزمەتی ئەجینداکانی دوژمنی کورد دەکات.
لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاند: داوا لە هەموو هێزە سەربازییەکانی کوردستان، سیاسییەکان و ڕێکخراو و ڕێکخستنەکان و هەموو عەشیرەتەکانی کورد دەکەین، کە هەڵویستی جددی و پیرۆز لەسەر دۆزی کورد نیشان بدەن، پێویستە ڕێگا نەدرێت کە خاکی باشور ببێتە ناوەندی یاریی دەوڵەتی تورک، کە خوێنی کوڕ و کچیانێک کە دەیان ساڵە لە چیاکانی ئیرادەی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان دەپارێزن لەوێ بڕژێت.[1]
#25-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,662 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!