بەڕێز/ سکرتێری #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان#
بەڕێزان / ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
خوێندکارانی ئازیزو خۆشەویست
بەبۆنەی چل و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان-ەوە لەناخی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خەبات و کاری ڕێکخراوەیی و مەدەنیتان، جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ یادی ڕێکخراوێک دەکەینەوە کە ڕۆڵی بەرچاو و نەخشی هەیە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی خوێندکاران و لاوانی کوردستان لەخەباتی سیاسی و جووڵانەوەی خوێندکاری و بەگژداچوونەوەی ڕژێمێکی دیکتاتۆری کە ئەوێ ڕۆژێ پێشێلی هەموو بەها مرۆڤایەتی و کلتوورییەکانی کردبوو بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەییمان، بەڵام کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی خوێندکاری چالاک و بزێو له و سەردەمانەدا ڕۆڵی کاریگەری لەبەرەنگاربوونەوەی ئه و پیلانانەدا هەبووە، لەدوای ڕاپەڕینیشەوە لێبڕاوانە بەشداربووە لەئاڕاستەکردنی خوێندکاران و ئاشناکردنیان بەمێژووی قوربانیدانی میللەتەکەمان و ئه و ستەمەی کەدەرهەق بەکوردستانیان کراوە، لەبواری زانستی و پەروەرده و فێربوونیشدا وەک هەمیشە ڕێکخراوێکی داهێنەرو ڕەچەشکێن بووە لەکارکردن بۆ دانان و داڕشتنی بەرنامه و فەلسەفەی سیستەمی خوێندن.
لێرەوە جارێکی تر ئەم یادە شکۆدارە بەرزو پیرۆز ڕادەگرین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ هەموو ئه و شەهیدە خوێندکارانە دادەنەوێنین کە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان شەهید بوون، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیش بۆ ڕێکخراوە پێشەنگەکەتان دەخوازین و ئومێد دەکەین بەرنامه و پلانی هاوچەرخ و گونجاوتان بۆ مامەڵەکردن و داکۆکیکردن لە خواستی سەردەمیانەی خوێندکاران هەبێت و شێوازی کاری تەقلیدی تێپەڕێنن و لەگەڵ هاوتاکانتان لەڕێکخراوە خوێندکارییەکانی تر پیشەییانه و دوور لەهەژموونی حزب ڕابەرایەتیی داکۆکیکردن و خاوەنداری لە داخوازییە ڕەواکانی خوێندکاران و قوتابیان بکەن.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#25-04-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,183 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!