$#مەسرور بارزانی# سەرەخۆشی لە #نێچیرڤان بارزانی# دەکات$
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/30 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای #سلێمانی#، پرسە و سەرەخۆشی لە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاک سالار و کاک شاسوار کرد.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
بەهۆی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەتی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی، کە دەکاتە پووری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و کەسوکاری کۆچکردوو، دەکات.
خوای پەروەردگار گیانی ڕەحمەتی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکا و سەبووریی هەموو لایەک بدات.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
30/4/2020
$پرسەنامەی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان$
برای بەڕێز و خۆشەویست کاک نێچیرڤان بارزانی سە ڕۆکی هە ڕێمی کوردستان
هەواڵی ژیانئاوایی پوری بەڕێزتان، نیعمەت خانی حمە ئاغای سلێمانی، دڵگران و خەمباری کردین، لەم ماتەمەدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەم و پەژارەتانم.
نیعمەت خان خاتونێکی سەلار و خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزبوو، لەبنەماڵەیەکی خانەدان و نیشتمانیی و کورپەروەری چاکەخواز و ناسراون، کە هەمیشە دۆست و خۆشەویستی هەمووان بوون.
داواکارین لە خوای گە ورە گیانی خاتونی کۆچکردوو بە بەهەشت ئاسوودە بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله و إنا إلیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
$پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#$
بەڕێز/ کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بابەت/ هاوخەمی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پووری بەرێزتان خاتوو (نیعمەت حەمەئاغا ئەورەحمان ئاغا)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین هاوبەشی خەمتانین.
ئومێدەوارین ئەمە کۆتا ناخۆشیتان بێت و یەزدانی مەزن سەبوریتان بداتەوە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
30ی نیسانی 2020
$پرسەنامەی سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان$
بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی
بەهۆی ماڵئاوایی یەکجاریی پوری بەرێزتان خاتوو (نیعمەت حەمەد ئاغا) وە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین، خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤان و ڕەحمەتی خۆی و سەبوری دڵی ئێوەش بداتەوەو هاوبەشی خەمتانین.
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
#30-04-2020#