تولای هاتیم ئۆگیولاری یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی #هەدەپە# بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی دێرسیم کراوەتەوە و تیایدا هاتووە کۆمەڵکوژیی ساڵانی 1937-38 بە مانای زریان، هەڵوەشاندنەوە و لە ناوبردن و سڕینەوەیە. ناوی 'تەرتەلە – بە باشترین شێوەی تایبەت' بۆ بەکارهێنراوە. یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی تورکیایە و لە لاپەڕە ڕەشەکانی مێژوودا تۆمارکراوە و جێگای شەرمەزراییە. دەیان هەزار مرۆڤ کۆمەڵکوژکران.
هەرچەند 83 ساڵیش بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕیوە، بەڵام دەبێت دەوڵت ڕووبەڕووی ڕاستیی ئەو کۆمەڵکوژییە ببێتەوە. پێویستە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە کۆمیتەی ڕاستی و ڕووبەڕووبوونەوە دابمەزرێت. پێویستە هەموو ئەرشیڤەکان بکرێنەوە و ئاشکرا بکرێن. پێویستە بڕیارە تۆمارکراوەکانی دادگا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.
تەنانەت ئەگەر بە شێوەی غیابی و نائامادەبوونی ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییەش بێت، دەبێت ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە دادگایی بکرێن. پێویستە بەڵگەکانی کۆچپێکردنی دێرسیمییەکان و بێسەروشوێنکراوەکان ئاشکرا بکرێن و زمان و کولتوری دێرسیمی بۆ بگەڕێنرێتەوە. پێویستە دەوڵەت لەسەر بنەمای ڕاستی ڕووبەڕوو ببێتەوە و داوای لێبوردن لە بنەماڵەی قوربانیان و گەلی دێرسیم بکات.[1]
#04-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,877 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!