یەکەکەکانی تۆڵە لە ناوچەکانی فارقین و باغلەری #ئامەد# چالاکییان ئەنجامدا و لەبارەی چالاکییەکانیانەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: یەکەی تۆڵەی شەهید هێلین موراد لە 30ی نیسانی 2020 دا لە شەقامی دەڤریم لە گەڕەکی مەسجید لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە دژی شوێنێکی لەشفرۆشی چالاکییان ئەنجامدا. لە دەستێوەردانەکەدا ئەو کەسانەی کاری لەشفرۆشییان دەکرد زۆر بە توندی هۆشدارییان پێدرا، یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان دوای چوونە سەر ئەو شوێنە سەرکەوتوانە و بە سەلامەتی چوونەوە شوێنەکانی خۆیان.
باغلەر
لەبارەی چالاکییەکەی باغلەرەوە ئاماژەیان بەوەشکردووە یەکەی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین لە 1ی ئایار لە گەڕەکی کارنارتەپە لە ناوچەی باغلەری ئامەد لە دژی فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان بە توندی هۆشدارییان پێدرا. یەکەی ئەنجامدەری چالاکەیەکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە پشتیوانیی لێکرا و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانەش گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.
سیاسەتە چەپەڵەکانیان تێکدەشکێنین
یەکەکانی تۆڵە ڕاشیانگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هەوڵ دەدات گەنجانی کوردستان بخاتە ناو زەلکاوی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشییەوە، بەڵام ئێمە بەرەنگاری ئەو زەلکاوە دەبینەوە و سیاسەتی بێ ئەخلاقی و قێزەونی ئەو ڕژێمە فاشیستە تێکدەشکێنین.[1]
#05-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,108 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!