وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە، ئەو 16 هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەکانی #ورمێ# و #سنە# دەسبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
لە ماوەی ڕۆژەکانی 04 و 05 -05-2020، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی لە شاری #پیرانشار# دەست پێکردووە و لەو پەیوەندییەدا، 8 هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەحەد مەحموود حەسەن، ئەبووبەکر مەحموود حەسەن کوڕی جەعفەر، عەلی قادری کوڕی ڕەسووڵ، محەممەد قادری کوڕی عەزیز، حیسامەدین پیرانی کوڕی زاهیر، ئەمیر قادری کوڕی خدر و سەلام خڕی ئاغە ڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژانی 6 و 7ی بانەمەڕ، 7 هاووڵاتیی کورد لە بانە بە ناوەکانی هادی ئەحمەدپوور کوڕی مەحموود، ئیدریس کەریمزادە، خەلیل کەریمی کوڕی ساڵح، کەریم کەریمی کوڕی ساڵح، بارزان کەریمی کوڕی ساڵح، فەرهاد ئەحمەدی پوور کوڕی عەبدوڵڵا و بێستوون ئەحمەدی پوور کوڕی عەبدوڵڵا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی دەسبەسەرکراوەکان بە بنەماڵەکانیان خۆ دەبوێرن.