پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدیان- پادێ، بەبۆنەی کۆچی دوایی مستەفای حەسەنە گەورە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: ڕەنج و ماندووبوونی مستەفای حەسەنە گەورە بۆ ناساندنی ئێش و ئازاری گەلەکەمان بەدنیا و ڕای گشتی هیچ کاتێک لەبیر ناکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، کە کۆچی دوایی مستەفا حەسەنە گەورە زیانێکی گەورەبوو بۆ گەلی کورد.
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدیان- پادێ، بەبۆنەی کۆچی دوایی مستەفای حەسەنە گەورە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: بێگۆمانین ئەو کەسەی بۆ گەلەکەی و مافە ڕەواکانی گەلەکەی تێکۆشان بکات و ڕەنج و ماندووبوونی هیچ کاتێک بەفیرۆ ناچێت و ناوی هەمیشە لەدڵ و گیانی گەلەکەیدا بەزیندوویی دەمێنێتەوە و لەلاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەشیدا ناوی بە پڕشنگداریەتی دەدرۆشێتەوە.
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدیان لەبەردەوامی پەیامەکەیدا دەڵێت: مستەفای حەسەنە گەورە، تێکۆشەرێکی ڕاستەقینی گەلەکەمان بوو و جێ پەنجەی لەناساندنی تاوانەکانی فەرمان و ئەنفال و جینۆسایدی سەرگەلەکەمان بەرای گشتی جیهان دیارە، بۆیە کۆچی ناوادەی کاک مستەفا دڵگرانی کردین و کۆچەکەشی خەسارێکی مەزنە بۆ گەلەکەمانە.
پادێ لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: مستەفای حەسەنە گەورە ڕۆژنامەڤان، ڕەخنەگەرێکی چاونەترس و بوێر و پێشمەرگەیەکی سەنگەری خەبات و کۆڵنەدەر بوو، ڕێگاکەی پڕ ڕێبوار و هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵە و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیخوازی گەلەکەمان دەکەین.[1]
#09-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,466 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!