هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە ڕۆژانی 13 و 14ی ئایاردا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، بە لانیکەمەوە لە چالاکییەکانیاندا لە عەفرین، عەزاز و شێراوا 4 چەتە و 2 سەرباز کوژراون و 5 چەتە و 3 سەربازیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
رۆژی 13ی ئایار هێزەکانمان لە عەفرین لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە برینداربوون. هەروەها 2 ئۆتۆمبێلی چەتەکان تێکشکێنران و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێکی تری چەتەکان گەیشت.
هێزەکانمان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا لە هەرێمی عەزاز لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی 2 چالاکییان ئەنجامدا. لەو 2 چالاکییەدا 4 چەتە کوژران و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.
رۆژی 14ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی کیمارێ لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 سەرباز کوژران و 3 سەربازی تریش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی کاری ئەو سوپا داگیرکەر تێکشکێنرا.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئەو 2 ڕۆژەدا بە گشتی 4 چەتە و 2 سەرباز کوژراون و 5 چەتە و 3 سەربازیش بریندار بوون.[1]
#15-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,109 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!