ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی #عەفرین#، بە ڕاگەیەندراوێک کوشتنی 'مەلەک نەبی'یان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، شەرمەزارکرد.
ئەمڕۆ ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی عەفرین بە ئامادەبوونی دانیشتووانی کامپی سەردەم و ئەندامانی ڕیکخستنەکە، ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر کوشتنی 'مەلەک نەبی خەلیل جومعە'، کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، بڵاوکردەوە، کە لەلایەن وەفا بەکر ئەندامی ڕێکخستنەکە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورک بە ئامانجی تۆڵەکردنەوە لە ڕۆڵی پێشەنگی ژنانی، بە هەموو ڕێبازێک لە عەفرین #سەرێکانی# و گرێسپی، کردەوەکانی ئەنجام دەدات، بەم دواییەش ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو 'مەلەک نەبی خەلیل جومعە'ی تەمەن 16 ساڵ، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرا و ڕۆژی 7ی ئەم مانگەش کوژرا و تەرمەکەی لە عەزاز دۆزرایەوە، مەلەک بە بیانوی ئەوەی پەیوەندیی لەگەڵ خۆبەڕیوبەرییەوە هەبووە کوژراوە، ئێستاش ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ داوای ئاشکراکردنی چونییەتی ئەو ڕووداوە دەکەین.
هەروەها هاتووە: چارەنووسی چەندین ژن وەک مەلەک لە زیندانەکانی تورکیا نادیارە، گروپە چەکدارەکانی حەمزات، لە شاری عەفرین کردەوە و پێشلکاری دژەمرۆڤانە دژی هاوڵاتیان بەڕێوە دەبات، داوا دەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر کوژرانی ژنی کورد مەلەک بێدەنگ نەبێت، چونکە ئەمە تاوانی شەڕە و پێویستە لێپرسینەوە بکرێت و کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان و لێپرسینەوە دابمەزرێت، پێویستە گروپە چەتەکان کە لە عەفرین ئەو کردەوانە دەکەن، وەدەر بنرێن و هەرێمی عەفرین لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا کۆنترۆڵ بکرێت.[1]
#08-06-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,160 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!