دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی #سلێمانی# کە گوایە پەراوێز خراوە. بە پێوستی دەزانین بۆ هاوڵاتییانی ڕوون بکەینەوە کە تەواوی هەواڵەکە دوورە لەراستی و دوای بەدواچوونمان و پەیوەندیکردنمان بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەرێزیان ڕایگەیاند کە تەنها پارچەی یەدەگی (پستۆن)ی پێویستە و لە وڵاتی ئەمەریکا دەهێنرێت و ئۆردەرو دەرخستەی بۆ کراوە، کێشەکە کێشەی دابینکردنی خەرجی و پارەی (بیست و شەش ملیۆن) نییە بەڵکو تەنها کێشەی کاتە، کە پێویستی بە نزیکەی بیست ڕۆژ هەیە تاوەکو لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیدار دەگاتە هەرێمی کوردستان.
پێویستە سوپاس و ستایشی وەزارەتی تەندروستی و #وەزارەتی دارایی# و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت کە بە تەرخانکردنی چەندین ملیار دینار تائێستاش بەردەوامە لە فەراهەم کردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ هاولاتییانی خۆشەویست، نەوەک بەکەمزانین و تەسککردنەوەی کار و چالاکییەکانی تیمە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکان. کە پێویست بوو پێش کردنی ئەم جۆرە قسانە بەدواداچوونیان کردبا بۆ ئەوەی بزانن چۆن بەشەو و بەرۆژ و لەماوەی پشووشدا خزمەتەکان بەردەوامن، نەوەک بە لارێدابردن و بەهەڵەگەیاندنی زانیاریەکان بۆ ڕای گشتی.
ئومێدەوارین هاوڵاتییانی خۆشەویست باوەر بەم هەواڵە ناڕاستانە نەکەن و بەردەوام بن لە پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەکان، لەهەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی لەریگەی لیژنەی پسپۆرییەوە بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەوم دۆسییەیە دەکات.
د.محمد قادر خۆشناو
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#11-06-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,179 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!