بنەماڵەو کەسوکاری تێکۆشەر و فەرماندەی قارەمان لالە حەمە سەنگەری.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین لالە حەمە سەنگەریمان پێ گەیشت. داواکارین خوای گەورە سەبوری ئێمەو بنەماڵەکەی و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی بدات.
هاوبەشی خەمتانین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین. خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی ئازاو خۆنەویست و، هەمیشە لەبەرەی گەل بوو، بەم کۆستە بۆشاییەکی گەورە لەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دروست دەبێت.
دواناخۆشیتان بێت و ڕوحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
#11-06-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,041 ganger