بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بەحرکه
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری #هەولێر# و دۆستی نزیکی بەندە مەلا محەمەد بەحرکەم بیست.
مەلا محەمەد کەسایەتیەکی ناسراو و تێکۆشەرێکی ڕاستەقینە بوو، تا دوا ساتەکانی ژیانیشی ئەو خەسەڵەتە جوانانەی پاراست کە لە کاروانی خەبات و کوردایەتیدا فێریان بوو بوو، بەهەمان گوڕوتینی جارانیش بەردەوام بوو و ماندوبوون و هیلاکی نەدەزانی، ئەمەش وایکردبوو خۆشەویستی هەمووان بێت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو هاوخەمی خۆم بە خانەوادە بەڕێزەکەی و کەسوکاری ڕادەگەیەنم و داواکارم لە یەزدانی مەزن بە بەهەشتی خۆی شاد بکات.
إنا لله وانا إلیه ڕاجعون
د. #بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عیراق
#15-06-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,294 ganger