بە بۆنەی کۆچی دوایی دەنگبێژ سەیدخانێ بۆیاخچی (سەیدۆ شیمشەک) بزوتنەوەی کەلتوری دیموکراتیکی ئەوروپا (تەڤ چاند) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە نیگەرانی و غەمگینیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دەنگبێر و هۆزانی گەورە سەیدخانمان پێگەیشت. دەنگبێژ سەیدخان کە ناوە ڕاستیەکەی سەیدۆ شیمشەکە، وەک 'خاڵێ سەیدخانێ بۆیاخچی' لەناو هەموو کوردێکدا دەناسرایەوە. بە گۆرانی و دەنگبێژیەکانی شوێنی خۆی لەناو تەختی دڵی هەموو کوردێکدا نەقشاند.
گوڵی ماڵی دەنگبێژان ماوەیەکی زۆر لە کۆڵانە مێژووییەکانی سووری #ئامەد# ڕەنگی دایەوە و کوردی چوار پارچەی کوردستان کە دەبوونە میوان ئەو پێشوازی دەکرد. بەرلەوە لە سەردەمی ڕەنجبەری و کرێکاری لەناو گەلدا دەناسرایەوە و خۆشەویست بوو و ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی کەلتور، کەلەپوور و زمانی کوردیدا گێڕا وەک هەموو هونەرمەندێکی فولکلوری.
بوو بە بولبولی ئامەد، میراسی دەنگبێژی، خۆشەویستی تێلی و باوکی کوردان. بوو بە بەهای کەلتوری گەلی کورد. دەنگی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
ئێمە دەست لەسەر سنگمان دادەنێین و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,870 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!