ڕاگەیەنراوەکەی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
لە حەفتانین چالاکی سویقاست
5ی تەموز کاتژمێر 14:20 لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی کۆردینە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سویقاست ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازەک کوژرا.
هەمان ڕۆژ هێزەکانی KBDH لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا 2 چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا و 2 سەرباز کوژران.
ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا و 4 داگیرکەر کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە 5ی تەموز کاتژمێر 07:00 لەنێوان گوندی باگەنگێ و سەری شکەفتێی گەڤەری جۆلەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێڵی جۆری کیرپی سوپای داگیرکەری تورک و سەربازەکان کە لە تەنیشتی بەڕێگادا دەڕوویشتن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکەدا بە شێوەیەکی بەهێز لە دوژمندرا و ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا. لەو چالاکیەدا 4 سەربازی دوژمن کوژران.
گەریلایەک بە ناوی ڕۆژ کەوتە دەستە دوژمن
لە ڕاگەیەنراوی 26ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان کردبوو کە لە دەشتی سلۆپی چیای جوودی لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدابوو. لە 8ی حوزیراندا لە دەشتی سلۆپی جوودی هەڤاڵمان بە ناوی ڕۆژ لە شەڕدا بریندار بوو و کەوتە دەستی دوژمن.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,830 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!