دەقی ڕاگەیەندراوەکە:...
دوای نیوەڕی ئەمڕۆ شەمە 2020/7/18، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی خوارەوە:-
1- لە کاتژمێر (12)ی ئەمشه و 18 لەسەر 19ی 2020.7، تاوەکو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێکارەکان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای #هەولێر# بەهەمان شێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,630 ganger