بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی تەموزی2020 دا، لانیکەم 20 #کۆڵبەر# لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 80٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا 6 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 14 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : 16 حاڵەت (5 کوژراو و 11 بریندار) کە دەکاتە 80٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: 4 حاڵەت (1 کوژراو و 3 بریندار) کە دەکاتە 20٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 12 حاڵەت (4 کوژراو 8 بریندار).
پارێزگای #سنە#: 3 حاڵەت (3 بریندار).
پارێزگای #کرماشان#: 5 حاڵەت (2 کوژراو و 3 بریندار).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,306 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!