تەبارەی هەر وا لە گۆڕێ یە
تەبارە، پارچەیەک زەوی تۆدراوە بەدانەوێڵەی گەنم کە کاتی پێگەیشتنی هات لەمانگی(پوشپەڕ و خەرمانان) واتە حوزەیران و تەمموز دەبێت زبارە وهەرەوەرزی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بدوورێتەوە، ئەوە ڕووە ڕاستینەکەیە، وەک ئیدیۆمیش مەبەست ئەوەیە ئه و کابرایە هەندە بێ کەس و دەست وقام و هەژار و نەدارە یان گرفت و کێشەی زۆری بەسەردا باریووە بۆیە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت تەبارەی هەر نەدووراوەتەوە بۆیە دەوترێت کابرا (تەبارەی هەروا لە گۆڕێ یە). [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 79 ganger