وەڵامێک بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دوای ڕەتکردنەوەی یاداشتی 24 پەرلەمانتارەکە لە شەش فراکسیۆنی پەرلەمانی بەمەستی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ یٔەو ڕەتکردنەوەیە بە (چەواشەکاری) وەسفدەکات !
هەڵبەت لە دۆخی بەڕێزیان و یٔەو فشارە حزبیی و شەخسییانە تێدەگەین کە لەسەریانە و یٔەوەش دەزانین کە خەریکی هێنانەوەی پاساوە بۆ ڕێگرتن لە پرساندنی یٔەو تۆڕە گەندەڵییەی بوونەتە کارەسات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک، بەڵام لەوە کارەساتتر یٔەوەیە ستەم و هەڵەی خۆت بەرامبەر پەرلەمانتاران و خەڵکی بێ موچە و نانبڕاوی هەرێمی کوردستان بە هەندێ بیانوی شکڵی و پاساوی پەیڕەویەوە داپۆشیت.
پەرلەمانتارانی یٔەو شەش فراکسیۆنەی پێشوو کە یاداشتیان یٔاراستەی بەڕێزتان کرد بۆ پرساندن لە حکومەتی هەرێم، بەدیاریکراوی لەو ستەمە گەورەیەی کە دوو مانگە لە موچەخۆران دەکرێت و لەسەدا 21 ی موچەکانیان دەبڕدرێت، بەڕێزت کە ڕەتیدەکەیتەوە و داوا دەکەیت بەڵگە هاوپێچ بکەین، بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە چۆن دەکرێت سەرۆکی بەرزرترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری یٔاگاداری یٔەوە نەبێت کە مانگی یٔەیلولە و خەڵک هێشتا موچەی چوار مانگ پێش یٔێستای وەرنەگرتووە و بە دوو مانگ جارێک موچەیەکی بدرێتێ یٔەویش سەدا 21 ی لێ ببڕدرێت بەبێ پشت بەستن بە هیچ کام لەو یاسا بەرکارانەی کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە ؟!
یٔەوەتا حکومەتی هەرێم کە سەدا 21 ی موچەی خەڵکی بڕیوە (وێنەی بڕیارەکە هاوپێچە)، بڕیارە نایاساییەکەشی لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاوکردۆتەوە، چۆن دەکرێت سەرۆکی پەرلەمان یٔاگاداری یٔەو ڕۆژنامەیە نەبێت و داوا لە پەرلەمانتاران بکات بەڵگەی بدەنێ ؟!
پاشان سەرۆکایەتییە لاوازەکەی یٔێوە و حکومەتە قەرزارەکەشتان کەی و لەکوێ گوێی بە یاسا داوە تا بەڕێزتان بەناوی پاراستنی یاساوە ببنە بەشێک لەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کە یٔەم وڵاتەی بەم ڕۆژە ڕەشە گەیاندوە ؟!
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
#03-09-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,811 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!