ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (#سەقز# و زیویە) بەیاننایەکەیان لە پێوەندی لەگەڵ کرانەوەی قوتابخانەکان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە، دەرکردنی بەخشنامە بۆ کرانەوەی قوتابخانەکان لەو بارودۆخەدا نیشان دەدات کە ئەو کەسانە لە وەزارەتخانە بڕیار دەدەن، کەسانێکی نائاگا و ناشارەزان بە کێشەی پەروەردە و بارهێنان، بێ ئەزموونن و توانای شرۆڤەی دۆخی کۆمەڵگایان نییە و بە پەلە و نائاگایانە وەها بڕیارێکیان داوە، کە زەڕبەیەکی قورس لە پەیکەری پەروەردە و بارهێنان دەدات؛ دور لە عەقڵ و لۆژیکە کە ئێوە بۆ میلیۆنەها بەردەنگی خۆیان چووکەترین ماف و ڕێز دانانێن و بەو بڕیارانەتان ژیانی خەڵکتان تێکداوە.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە حاڵێکدا بە پێشوازیی کرانەوەی قوتابخانەکان دەچین کە هێشتا بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان، نەگەیشتوونەتە بڕیاریکی کۆتایی و ماوە ماوە بابەتەگەلێکی دژ بەیەک باس دەکەن کە پەشۆکاوی و بێ بەرنامەیی ئێوە نیشان دەدات.
بەرپرسان بۆ کرانەوەی قوتابخانەکان سێ دۆخی (سپی، زەرد و سوور)یان لە بەرچاو گرتووە کە ئەوان بۆ خۆیان هیچ دەرک و تێگەیشتنێکیان لەو دۆخە سێ لایەنە کە ئاماژەیان پێکردووە نییە. ئامارێکتان نییە باس لەو دۆخە بکات کە ئێوە باسی دەکەن. هیچ ڕێوشوێنی شیاوتان لە بەرچاو نەگرتووە، کەرەستەی شیاوی تەندروستی و دڵنیایی لە قوتابخانەکان دابین نەکراوە و تەنانەت قوتابخانە بودجەی بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین کەرەستەی تەندروستیش نییە.
لەو بەیانییەدا هاتووە بەڕیز وەزیر؛ کرانەوەی قوتابخانە بە بێ دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی تەندروستی و فەزایەکی شیاوی تەندروستی، ئامادەکردنی بەستێنێکی گیان لەدەستدانە بۆ قوتابییان و مامۆستایانە و بەرپرسایەتیی ئەو دۆخە بۆ بەرپرسانی وەزارەتخانە دەگەڕێتەوە.
ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) کرانەوەی قوتابخانەکان لەو بارودۆخەدا بە شیاو نازانێ و بە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر قوتابییان و مامۆستایان و خەڵک دەزانێت هەروەها بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان ئاگادار دەکاتەوە کە دەست لە عینادی و بێ بەرنامەیی هەڵگرن و بڕیارێکی عاقڵانە کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لەخۆوە بگرێت لە بەرچاو بگرن و هەر جۆرە خەسارێکی گیانی و ماڵی بۆ قوتابییان، بنەماڵەکانیان و مامۆستایان، دووکەڵەکەی دەچێتە چاوی بەرپرسانی #وەزارەتی پەروەردە# و بارهێنان و ئێوە دەبێت وڵامدەری پێکهێنانی ئەو بارودۆخە بن.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,367 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!