#هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لە زاگرۆس و بازید ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 6ی ئەیلول کاتژمێر 12:30 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی چارچەلی هەرێمی زاگرۆس چالاکی ئەنجامدا.لە جالاکیەکەدا کە لەنزیکەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا، سەنگەرێک و پەناگەیکی سەربازەکان لەناوبرا. هەروەها کامیرایەکی مۆبیسیش لەسەرگردەکە تێکشکێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەڤەری دەمیرکاپی، گلیداغ و چۆمکی ناوچەی بازیدی ئاگری هەوڵی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیدا، بەڵام هێزەکانمان 27ی ئاب کاتژمێر 06:00 سەربازانیان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا کە دوژمن خەریکی جووڵە بوو، گورزی کاریگەری لە دوژمندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
سوپای داگیرکەری تورک کە گورزی گەورەی بەردەکەوێت، لە دەڤەری ئۆپەڕاسیۆنەکە یەکینە شاراوەکانی جێگیر کرد، بەڵام شەو لەناوچەکە کشانەوە.
5ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 23:40 و 00:20 هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری کانیڕەشی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردەمان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,471 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!