دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، لەشکر عەبدوڵڵا شاکر، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە حەمەدئەمین ڕەسوڵ) دایکی بەڕێزاتان و هاوژینی پێشمەرگەی ئەیلوول خوالێخۆشبوو(عەبدوڵڵا شاکر) و دایکی شەهید(کاوە عەبدوڵڵا)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین، گیانی دایکی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
8ی9ی2020
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,497 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!