بۆ:
- ڕای گشتی
- ناوەندە ڕۆشنبیری و کولتووری و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
- پەڕلەمانی کوردستان
وەزیری ڕۆشنبیرییی حوکومەتی هەرێم، لە کۆتایی ئەم مانگە، بەپێی فەرمانێکی وەزاری، بە ژمارە: 4\1\2077 لە ڕێکەوتی 24\9\2020 بریاریداوە، لەمەودوا بەر لە چاپکردنی کتێب، لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئینجا ژمارەی سپاردنی پێ بدرێت و چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
لە ناوەڕۆکی فەرمانەکەدا هاتووە، پێدانی ژمارەی سپاردن، ئەرکێکی گەورە و لێپرسراویەتی ڕۆشنبیریی و ئەخلاقییە. بۆیە لەدوای دەرچوونی ئەم فەرمانە، بە شێوەیەکی مەرکەزی/ ناوەندی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.
بەپێی پەرەگرافی دووەمی فەرمانەکە: پێویستە ئەم ئەرکە زۆر بە گرنگییەوە جێبەجێ بکرێت و تیایدا ڕەچاوی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان بکرێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان تێک نەدات.
لە کۆتایدا هاتووە: بۆیە بڕیارماندا پێش پێدانی ژمارەی سپاردن لە لایەن لێژنەیەکی شارەزای ئەو بوارە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ناوبراو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکان بکرێت و دواتر ژمارە سپاردنی پێ بدرێت.
ئەم فەرمانە، بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە بەهۆی ئەوەی:
یەکەم، زیانی گەورە بە فکری ڕەخنەیی دەگەیەنێت و لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییشەوە بواری ڕاگەیاندنی نووسراو بەرەو داخران دەبات، هەرچەندە لەم سەردەمەدا کتێب و نووسین هەر بڵاو دەبنەوە، لە ڕێگەی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە سانسۆر لەسەر چاپەمەنیی دادەنێت و ئەو سەربەخۆییە ڕێژەییەی دەزگاکانی چاپەمەنی هەیانبوو، لێیان دەسەنێتەوە و بۆنی ئەو سانسۆرە پێشوەختەی لێ دێت کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا هەبوو دژ بە بڵاوکراوە و کتێب و دەقە ئەدەبییەکان.
دووەم، ئەگەر لە پەرەگرافی دووەمی فەرمانەکە ورد ببینەوە، هیچ پەیوەندییەکی بە دانانی ژمارەی جیهانی کتێبەوە نییە وەک پێوەرێکی سەردەمی جیهانی بازرگانی بۆ ڕێکخستن و ناسینەوەی کتێب، بەناوی International Standard Book Number (ISBN). بە پێچەوانەوە، لایەنی زۆر مەترسیدارترمان بۆ دەردەکەوێت بە جۆرێک کۆمەڵێک ڕستە و وشەی لاستیکی جێگیر کراوە، وەک بۆمبێک هەرکاتێک مەبەستیان بێت لێژنە حزبییەکە دەیکەنە بیانوویەک و ڕێگری دەکەن لە بڵاوکردنەوەی.
ئەگەر دیقەتی پێوەرەکانی بدەین، وەک ڕەچاوی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان بکرێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان تێک نەدات. هەموو ئەو چەمک و ناو و بەهایانەی ڕیزکراوە، هەڵگری مانای لاستیکی و دیدی جیاوازن بۆ ڕەچاوکردن و پاراستنیان، زۆر بە ئاسنی هەرکتێبێک لە ئاستی فکری و سیاسییەوە ناکۆک بێت، لەگەڵ ئایدیای دەسەڵات و لە ئاستەکەی تر ناکۆک بێت لەگەڵ بەهای پیرۆزکراو و جۆرێکی تایبەت لە شیرازەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان، قەدەغە دەکرێت و ژمارەی سپاردنی پێ نادرێت، ئەم فەرمانە، لە ڕووی سیاسییەوە پیرۆزکردن و مسۆگەرکردنی و جێگیرکردنی ئەم مۆدێلە لە فەرمانڕەواییە، لە ئاستی کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتووریشەوە بۆ خۆبەرهەمهێناوەیە لە چوارچێوەی یەک بازنەدا دژ بە هەر هەوڵێک بۆ ڕەخنەگرتن و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و کولتوورییە کە ڕاستەوخۆ هێرشە بۆ سەر هەر هەوڵێکی زانستی بە ئاڕاستەی ئیبداعی ڕۆشنبیریی و کولتووری هاوشێوەی (دادگاکانی پشکنین/ تەفتیش) سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەورووپا.
واژۆی بەشدار بووان :
1 - هیوا عمر - نوسە ڕو هەڵسوڕاوی سیاسی – #هەولێر#.
2 - هاوار محەمەد - نوسەر و وەرگێڕ - ئەڵمانیا
3 - بەفراو نوری - نوسەر - ئەمریکا
4 - زەردەشت نوورەدین - نوسەر و وەرگێڕ - #سلێمانی#
5 - حەمەی مەلا - نوسەر و وەرگێڕ – سلێمانی
6 - شاهۆ عوسمان - نوسەر و وەرگێڕ – سلێمانی
7 - ئارام محەمەد - ڕۆماننووس - هەولێر
8 - بەختیار عەلی - نوسەر و ڕۆماننوس - ئەڵمانیا
9 - محەمەد کەمال - نوسەر و مامۆستای زانکۆ – ئوسترالیا
10 - سدیق عەزیز - شانۆکار - نەرویج
11 - مەنسوور تەیفوری - نوسەر و وەرگێڕ - فەرەنسا
12 - ڕزگار شەوکەت - نوسەر - #کەلار#
13 - ڕەوەز حەمە ساڵح - بەڕێوەبەری ناوەندی غەزەلنووس - سلێمانی
14 - دلاوەر قەرەداغی – شاعیر و وەرگێڕ – سلێمانی
15 - هەرێم عوسمان - نوسەر - سلێمانی
16 - پێشەوا کاکەیی - شاعیر - #قەڵادزێ#.
17 - بێستوون مەحمود - نێوەندی ڕۆشنگەری - سلێمانی
18 - شاڵاو خالید - وەرگێڕ - #چەمچەماڵ#
19 - سەرکەوت سەوادی - ماستەر لە فەلسەفەی خۆرئاوا - ڕانیە
20 - دانا شوانی - نوسەر و وەرگێڕ - هەولێر
21 - سەروەر #پێنجوێن#ی - نوسەری بواری ئایینی - سلێمانی
22 - دانا ڕەئووف - نوسەر و شانۆکار - سويد
23 - زاموا محەمەد - نوسەر و وەرگێڕ - سلێمانی
24 - کارزان غەفوور - وەرگێڕ - دوکان
25 - هەژار مەجید - بەڕێوەبەری ناوەندی ئەندێشە - سلێمانی
26 - ڕزگار حەمە ڕەشید - نوسەر و شانۆکار - کەنەدا
27 - نەبەز گۆران - نوسەر و ڕۆماننووس - سلێمانی
28 - #مەریوان# #هەڵەبجە#یی - وەرگێڕ لەنێوان هەردوو زمانی فارسی و کوردی
29 - بەختیار حەمە سوور – چیرۆکنووس - سلێمانی
30 - هۆزان مەحمود - ڕێکخەری پرۆژەی کولتوور - لەندەن
31 - پشتیوان عەلی - شاعیر و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری شیعر - سلێمانی
32 - زانیار محەمەد - شاعير و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری شیعر – سلێمانی
33 - ئيسماعيل حەمەئەمین - نوسەر - لەندەن
34 - بەکر عەلی - نوسەر - ئەڵمانیا
35 - داستان بەرزان - شاعیر و نوسەر - سلێمانی
36 - کاوە جەلال - نوسەر - ئەڵمانیا
37 - ئارام سدیق - نوسەر و بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەهەند - سلێمانی
38 - دلاوەر ڕەحیمی - ڕۆماننووس - هەولێر
39 - فەرهاد #چۆمان#ی - وەرگێڕ
40 - شەماڵ عەلی - چالاکی سیاسی -
41 - ئاسۆ کەمال - نوسەر - لەندەن
42 - بەهمەن تاهیر - نوسەر
43 - گۆنا سەعید - نوسەر – لەندەن
44 - سەلام هونەر - نوسەر –
45 - هۆشەنگ کەریم - ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار - هەولێر
46 - کرمانج هاریکی - نڤیسکار و چاڤدێرێ سیاسی
47 - حاجی ڕێکانی - چاڤدێرێ سیاسی
48 - گلاڤێژ حەمزە سەلیم - چالاکڤان
49 - عەبدولڕەحمان بامەڕنی - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
50 - ئاواز عبدالرحمن - چالاکڤان
51 - هاژە سلێمان - پەرلەمانتاری پێشوو
52 - شلێر عبدالمجید - مامۆستای زانکۆ
53 - پەیپەر ڕەشید محەمەد - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
54 - احسان #ئامێدی# - پەرلەمانتاری خولا دوێ
55 - محمد چەلکی - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
56 - بەهزاد محسن - نوسەر
57 - ڕێواس ئەحمەد بانی خێڵانی – نوسەر
58 - عەبدوڵا ساڵح - ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی - لەندەن
59 - نادر عبدالحمید - نوسەر و هەڵسوڕاوی سیاسی
60 - کاوە نادر قادر - نوسەر و ڕۆژنامەنوس - هەولێر
61 - عەلی سیاسی - نوسەر
62 - ئاسۆس ساڵح مەحموود - هەڵسوڕاوی چەپ
63 - سەلام عەبدوڵا - نوسەر
64 - ڕێبەر کوردۆ - ڕۆژنامەڤان - #دهۆک#
65 - بڕوا بەرزنجی - ڕۆژنامەنووس
66 - ياسين خاليد حسین - نوسەر و مامۆستای زانکۆ
67 - یاسین عومەر - نوسەر و ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
68 - هەردی مێدە - نوسەر و مامۆستای زانکۆ - فەرەنسا
69 - میران ئەبراهام - ڕۆماننووس
70 - مەریوان عەبدول - وەرگێڕ
71 - کامەران محەمەد - نوسەر و مامۆستای زانکۆ - سلێمانی
72 - ئارام قادر سابیر - مامۆستای زانکۆ – ڕانیە
73 - ئارام قادر حەمە سوور – ڕۆژنامەنووس
74 - سەلاح بایەزیدی – وەرگێڕ
75 - جەواد حەیدەری - نوسەر و وەرگێڕ- سلێمانی
76 - ئەحمەدی مەلا - نوسەر
77 - عەلی نانەوازادە – نوسەر و وەرگێڕ
78 - هەژار عوسمان - وەرگێڕ - سلێمانی
79 - حەسەن جودی - نوسەر – سلێمانی
80 - نەبەز خالید - نوسەر - سلێمانی
81 - وریا ئەحمەد – نوسەر و وەرگێڕ
82 - سامان عەلی ئەحمەد - نوسەر
83 - جەمال کۆشش- نوسەر، دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی ڕەوت- سویسرا
84 - هۆرێن غەریب - شانۆکار -
85 - هەورامان فەریق - نوسەر و وەرگێڕ
86 - سەرکەوت جەلیل – نوسەر و وەرگێڕ – کەلار
87 - عەتا میرەکی - وەرگێڕ
88 - دڵشاد حامد دەروێش - نوسەر - سلێمانی
89 - ئیدریس شێخ شەرەفی - نوسەر و وەرگێڕ - هەولێر
90 - حەیدەر لەشکری - توێژەر و مێژوونووس - کۆیە
91 - ئاسۆ کەمال - نوسەر و هەڵسوڕاوی چەپ
92 - سەروان ئەحمەد - نوسەر و وەرگێڕ- هەورامان
93 - هەندرێن - نوسەر و وەرگێڕ
94 - ئاسۆ #گەرمیان#ی - نوسەر
95 - کاوە بێسارانی - هەڵسوڕاوی سیاسی
96 - هەڵوێست عەبدولکەریم - چالاکوانی مەدەنی
97 - د. جەمشید حەیدەری - مامۆستای زانکۆ
98 هیمداد محمود حمە صالح مامۆستای زانکۆ ڕانیە
99 ئەژین عەبدولخالق ڕۆماننووس
100 خەسرەو حەمە کەریم سینەماکار
101 هێمن قەرەداغی نوسەر سلێمانی
102 جەمال چەلکی نوسەر دهۆک