جوانویەک بەشیری گامێش گۆش کرابێت، لەئاودا دەخەوێت.
جوانو، بێچوی ماین و نەوەی ئەسپە، ئەوەی ڕەسەن بێت دەبێتە ماین و ئەسپ، بۆ غارغاران و سوارسواران و پێشبڕکێ و دیاری پاشایان و ناوداران بەکاردێت ئەوەی قرغ و خراپ بارهاتوو بێت دەبێتە بارگیری بن باران.
ئەسپەشێ و ئەسپە کەوێت ڕەسەنن و لەداستان و قارەمانێتیەکان ناویان زۆر هاتووە، گامێش، ئاژەڵێکی شیردەرە، لەناو زەلکاو و لێرەوار و زۆنگ و گۆماو وزرێبار و دەریاچە و کەنار ڕووباران دەڵەوەڕێت و زۆر حەز بەچوونە ناو ئاو دەکات.
ئه و ئیدیۆمە گوزارشتتیە واتە ئەگەر کەسێک بە پەروەردەیەکی دروستی باوانی و ڕەسەنیەکەی گۆش و گەورە نەکرێت، پەروەردەیەکیتری بۆ پەیڕه و بکرێت زیانی پێ دەگات وەکو چۆن هێلکەی مریشک بخرێتە ژێر مراوی و هیڵکەی مراوی بخرێتە ژێر مریشکە کورکەوە، هەر بۆیە کورد بەئیدیۆمەوە وتویەتی(جوانویەک بەشیری گامێش گۆش کرابێت، لەئاودا دەخەوێت) واتە دەبێت هەر کەسە و لەسەر ڕەسەنایەتی و پشت و باوانی خۆی باربهێنرێت، ئەگەرنا خویتر و ئەدگاری تری لێ بەدیدەکرێت کە لەبەرژەوندیدا نییە و زیانی پێ دەگەیەنێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 676 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!