ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە #هەولێر# بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە شارۆچکەی خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و باسی زیرەکی و لێهاتووییەکەی دەکات و گوتبووی:
جەماوەری بەڕێز، بەغدا وەک کوردستان نییە، دەبی خەرکی زیرەک بنێرینە بەغدایێ، لەوێ ئەنواع قەبیلە و قەومی تێدایە و سەگ ساحێبی خۆی ناناسی، بەخودای ئه و شەڕە سەیە بەس بە کاک سەعدی دەکری
جەماوەر دایانە قاقای پێکەنین، سەعدی پیرە دەڵێ: کوڕە مامە غەفە ئەوە چت گوت؟
مامە غەفە دەڵێت موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,667 ganger