Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,490
Bilder 106,694
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
سکرتێرە 13
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 13

سکرتێرە 13
سکرتێرە 13

ئەعسابم لە جەعۆی نەمابوو، ئاخر ئەمن مەسەلەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، ئەویش هەر دەیکردە فشە..! بڕەکم لێ تووند کردو گۆتم : هەی وراغ دەتەماشایەکی تەلەفزیۆنی بکە، دەبزانە دەنگ و باس چدەرێ، هەتا تێبگەیی لۆ تەلەفۆنت لۆدەکەم..! گۆتی : هەونکە ئەتوو چت لەمن دەوێ ؟ گۆتم : دەمەوێ داتبمەزرێنم بەسایەقی خۆم..! لەقریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : مەیمون بەخۆی چنەبوو، سۆریکەشی لەقوونی هاتبوو، گدۆ ئەتوو کەست نەدیتەوە پێی ڕابوێری ئەمن نەبی.!؟ گۆتم : دەتوو ناوی خۆت و باب و باپیرتم بدێ چ زەرەر دەکەی، گۆتی : ئەوەندەش وەیە، بنووسە جەفعەر عەمەدەمین پارەوان..!! گۆتم : جەفعەر یان جەعفەر ؟ گۆتی : بەکەیفی گوونی توو ! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر تووشی کێ بوویمە..! گۆتم : ئەدی ئەو پارەوانە چیە ؟ گۆتی : باپیرم ناوی پارەوانە، وەلەو لەترسی قەرداران مرد..! گۆتم : دەباشە دەی ببڕێنەوە، خواحافیزیم لێکردو ناوەکەم دا کیژەکەی، ئەویش نووسی و گۆتی : سبەینێ لەگەر خۆت بیهینە ئەنجومەنی وەزیران وەبی ڕەسمی بگرین و بەسمەی چاوی وەرگرین و ناسنامەکەی لۆ دەرینن، ناوی سێ چار کەسیدیش لەگەخۆت بینە باوەکو پاسەوانی تایبەتی توو دایانمەزرێنین..! گۆتم : باشە خوا کەریمە..!

بەینەکی باش ماینەوەو پاش تەواو بوونی نان و شیرینی خواردنەکەی هوردە هوردە مێوانەکان خواحافیزیان کردو ڕۆیشتن، هەر ئەمەو سەرۆک وەزیران ماینەوە، سەرۆک وەزیران گۆتی : دەزانن جەماعەت ڕۆژەکی پڕ لەهیلاکیمان بەڕێکرد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی گۆتی : ئەرێوەڵلا کارەکان زۆربوون و ماندی بووین، بەران هەمووی بەقوربانی خاک و نیشتیمانی بی..! وەزیری کشت و کاڵ سەری لەبن گێی من ناو گۆتی : ئەی لە قوڕێی نێم، بەنامووسم درۆی دەکا، باشە ئەمە ماندی چبووینە، هەرئەوەنەبی زۆرمان خواردو خواردەوە، وەڵلاهی ئەمن ئەوڕۆ هەنکی یەک کەرم خوارد..! سەرۆک وەزیران ئاوڕی داوەو گۆتیە وەزیری کشت و کاڵی دەرێی چ ؟ وەزیر گۆتی : وەڵلا قوربان دەرێم هەمووی بەقوربانی جەنابت بی، ئەتوو هەنگاو بنێ، ئەمەش پشت و پەناتین..! سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەمنیش ئەوەم لەنگۆ دەوێ، دەتوانن ئێستا بڕۆن، سبەینێ سعات یازدە کۆبوونەوەمان هەیە لەبیر نەکەن، هەر ئێستا دیاریەکەشتان وەرگرن و پیرۆزتان بی، جەماعەت تێکڕا گۆتیان : زۆر سوپاس و خوا پایەدارتکا قوربان..!

خواحافیزیمان کردو لۆلای دەرکەی ڕۆیشتین، دیتمان لای دەرکەی کیژەکی ناسکۆکەی بەژن برند سنیەکی بریقەداری لەسە دەستیە، زانیمان ئەوە دیاریەکانە، هەندەک لە وەزیرەکان کردیانە پەلەپەل و بە گورگەلۆقە ڕۆیشتن لۆلای کیژەکەی هەتا زوو دیاریەکەی وەرگرن..! وەکی تەماشامان کرد دیاریەکە لەناو زەرفەکی سپیە، هەریەکەو زەرفەکی هەرگرت، کیژەکە زەردەخەنەی دەکردو دەیگۆ : پیرۆزە..! وەکی زەرفەکەم کردەوە دیتم سویجی سیارەکی لاگزسی ئاخیر مۆدیلی کیلۆمەتر سفرە..! هەمووی تێکڕا گەش بوونەوەو گۆتیان : خوا نەیبڕی، بەخوای نیعمەتە، خوایە هەرئەوهای ڕاگری، پاسەوانەک گۆتی : خەمتان نەبی فوول بەنزینیش کراینە، گۆتم : دەکرێ تڕومبێلەکەی خۆم لێرە بەجێبێلم، چونکە سایەقم نەهینایەو سبەینێ سایەقەکەم بنێرم بییاتەوە ؟ گۆتی : ئائا زۆر ئاساییە، بەس نووسراوەکی لۆبکە کەوا سایەقی تووە، گۆتم : بەچاوان..!

چووینە گەراجی و دیتمان تڕومبێلەکان بەڕێز ڕاگیراینەو خەویان لێکەتیە، ژمارەی کاتیان پێوەبوو، هەر وەزیرەو چووە کن تڕومبێلەکی، دەستم بە سویجەکەی وەنا گۆتی : ویق ویق، دەرکە بۆوەو سواربووم، ماشەڵلا نازداربوو، کووشین جلد، شاشە گەورە، فوول مواسەفات، سلفم لێداو جامم کردەوە، سایەقی وەزیری گەیاندن کە لەناو تڕومبێلەکەی تەنیشتە من بوو، جامی کردەوەو گۆتیە من : مامەستا خۆشیەکەی ئەوەیە فوول مساوەفاتیشە..! وەزیری گەیاندن پێکەنی و گۆتی : کەرە، مواسەفات نەک مساوەفات، لێت ناگرم لەقەڕاسەی کەرێ هاتیە سووکانی لاگزسی، لۆ وەناکەی قوڕمساغ..!

بەگەکم لێداو گەڕامەوە لۆلای مارێ، وەکی گەیشتمەوە کۆرانێ دیتم هەرایە لەبەر دەرکەیمە، گۆتم : سەتاسەت داکی منداران شتەکی لێهاتیە ! بەمشەوەشی لەمارێ نێزیک بوومەوە، وەکی دەبینم دۆرو زوڕنایەک دەگەڕێ نەسەری دیارە نەبن ! گۆتم : تەواو گەڕەک هەمووی زانیتیان بوویمە وەزیرو لۆ پیرۆزبایی هاتینە، هەر لەتڕومبێلی دابەزیم خەلۆ پاسکلچی ملی مەڕەکی گرت و لەبن پێی من لەعاردی داو پخی کرد، هاواری کرد : نوری پاک محمد سەڵاوات، جەماعەت تێکڕا لە سڵاوات لێدانێیان دا، خەلۆ نەیهێشت شاقاوەکی باوێم ملی مەڕەکی دیشی گرت و لە عاردی داو سەری بڕی..! کابرای زوڕنا گێو هاتە تەنیشتم دەوی زوڕنای بەگێی من وەناو دەستی بەلێدانی ئاوازی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا گیانی کرد، خەلۆش چەقووی بەخینی برند کردبووە عاسمانێ و سەمای دەکرد، خۆی بادەداو لەرزانەکی دەکرد، بڕوا ناکەم نەجوە فوئادیش ئەو نەوعە ڕەقسەی بزانی..! مام عەولا هاتە پێش و هەردوو دەستی خۆی لەدەستی من ئاراندو گۆتی : یاڵلا گدۆ با بڕەقسین..!!!

گۆتم : مام عەوڵا لۆمن عەیبە بڕەقسم، ئەمن بوویمە وەزیر، ئێکەک بە مۆبایلی تەسویربکاو لەفەیس بووکی دابەزێنی حەیام دەچی..!! مام عەوڵا قوونی بادەداو گۆتی : کورە فشەیەفشە، هەر ئەو قوون بادانە تەواوە، ئەویدی هەمووی فشەیە..! ئەمن بەچ مێشکی سەرم چووبوو، بەو زوڕنایەی کە بەگێی وەنابووم، گۆتمە کابرای دەلابەلا مێشکم تەقی، کابرا وایزانی دەرێم بەقووەتتر لێدە، هەردوو ڕوومەتی چەندی با تێدابوو، دووهەندەی تێکردو ئەوجارە قووەتی قوونیشی دایێ و ئاوازەکەی گۆڕی بە شیرن ئەوڕۆ بەهارە بەهارە هەستە بچینە سەیرانێ..!!

هوردە هوردە چووینە حەوشەی ماریمە، دیتم داکی مندارانیان لەسە کورسیەکی دانایەو سەری بە چار پێنج پێچان بە گۆزو لەفافی پێچایە، گۆپارەکی ئەستووریشیان دابووە دەستی، مندارەکان لەدەوری ڕاوەستابوون و چەپرەیان لێدەدا، ئەویش بەلاچاوەکی تەماشای دەکردم تووند سەرکی گۆپاری دەکووشی و نووکی گۆپاری لەعاردی دەکووتی..! ماشەڵلا ژن بەسامن، تێناگەم لۆ پیاو لەپێش ژنی قەدەمی دەشکێ، نەمزانی نەسەلامی لێبکەم و ئەحواری بپرسم، نەخۆم لەگێلی دەم و لموزم لەعاسمانێ کەم و وەزیرانی بجوولێمەوە..! ئاخیری گۆتم : ناوەڵلا سەلامەکەی لێبکەم و ئەحواری بپرسم باشترە، چوومە پێش و سەرم ماچ کردو گۆتم : چادەبی ئیشاڵلا، هیچ خەمت نەبی، ئەوڕۆ سبەکی کتابەکی لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەم و دەچینە تورکیای و پیشانی باشترین دختۆرت دەدەم ! مڕەمڕەکی لێوەهات و گۆتی : دوایی دەکەین قسە دوایی..! وەکی ئەو قسەی کرد هەناوم پسسا، دوایێ بەخۆم گۆ : کورە هەی عەمرت نەمینێ زەلام، ئەتوو لۆ ئەوها زەندەقت چووە، ئەتوو ئێستا وەزیری وەزیر..!! هیچ خۆت مشەوەش مەکەو فشەت پێبێ، ئەگەر خۆی گیڤ کردەوەو تووندی کرد لەسەرت، سەلاحیەتی خۆت بەکاربینە وەکو وەزیرو هەڕەشەی لێبکەو برێ وەڵلا وەبیللا توڕەم بکەی ژنەکی دەینم..!! لەگەر ئەو داڵغانە غیرەتم هاتەوەو بەرێ و بەسەری لموزی پێمگۆ : حەزدەکەی ئێستا قسان بکە، قابیلەچیە، یەعنی ئەتوو نازانی بوویمە وەزیرو ئەرکی سەرشانم قورس بووە..! کوڕە گەورەکەم وەکی گێی لەو قسانەی من بوو، گۆتی : بابە دایسەکی شل کەوە با نەپسێ..!!

ڕووم وەرگێڕاو لموزم بڕەک برند کردە عاسمانێ و دەستم لەجیرانەکان برند کردو بەخێراتنم کردن، دیتم خەلۆ پاسکلچی هەردوو مەڕەکەی هەرواسیەو وا کەوریان دەکا، گۆتمە مام عوڵای وەرە با بڕەقسین، مام عەوڵا لەوسەری ڕا بەقوون بادان و لەرزانە لۆلای من هات، قۆری لەقۆرم هەرکێشاو دەستڕەکی لەگیرفانی دەریناو دەستی بەلەرزانەی کرد، ئەمنیش چوومە هەوای خۆم و وەکی وی دەستم پێکرد، ئاوڕەکم لەخێزانم داوە دیتم ئاگری لەنیوچەوانی دەباری، قورعان بەهەقت بەساحێبت شنگ و تاقەتی هەبایە قیت دەبۆوەو بەو گۆپارەی دەستی هەموو ناوملانی دەشێلام..!! گێم لێبوو هەیبەتە شێتی جیرانمان بە سێوێی شەریف تڕتڕۆکی دەگۆ : بەقوربانی بەژن بارای وەزیری بم چەند جوان بادەدا، بریا حەسیبەی کیژم بمابا، وەڵلا بەکراسی بەری پێشکێشم دەکرد..! سێوێش گۆتی : کچێ دەبڕۆ هەی تیتک بەگوو، ئەوە کەس نما حەسیبە قوون کەتی کیژی توو دەینی، وەڵلا دەبی کیژی کافرۆشی مەمنونی بی تەماشای بکا..!! خەلۆ پاسکلچی هاتە تەنیشتم و گۆتی : گدۆ، ئەگەر برسیتە هەتا فەوری درو گورچیلەو جەرگەکەت لۆ لەشیشی دەم و ببرژێنم، گۆتم : ناوەڵلا، ئەزیەت مەخۆ، لەدیوەخانی سەرۆک وەزیرانی هەنکی یەک کەرم خواردیە..!!

لەو هەراو بەزمەی دابووین، وەختەکی جەعۆ کۆترباز هاتە ژۆرێ، وەکی چاوی بەو هەرایەی کەت، سامگرتی بوو، بەینەکی هەر تەماشای دەکردم و نەیدەزانی چبرێ، لۆی بەدەرکەت قسەم ڕاست بووەو بوویمە وەزیر، لۆیێ نەیدەزانی چبرێ و کوو دەست پێبکا، جۆتە کۆترەکی سپی سەر بە قەپلاغی لەدەستی بوو، تووند بەسینگی خۆی وەنابوون، بڕەکیدی تووند کردبان کۆترەکان ڕیخەرۆکیان لە قوونی دەهاتە دەرێ، لۆیێ گۆتمە جەعۆی : کۆترەکان بەرەڵلاکەو وەرە بڕەقسە..! جەعۆ ڕوحی هاتەوە بەرێ و کۆترەکانی بەرەڵلای عاسمانئ کردو بەقوون بادان لۆلای من هات، نێزیک بۆوە لەمن، دەستم درێژکرد دەستی بگرم، وەختەکی تەپپەم لەسەری وەهات، گێژ بووم و سوڕام، هەر ئەوەندەم ئاگا لەخۆبوو، دیتم خێزانمەو هەتتا گۆپار گرتیتی لەتەپلی سەری دایمە، چاوم ڕەشکەو پێشکەی کردو کەتمە ئەو گۆڕەی..!

مام عەوڵا قۆری ڕاتەکاندم و گۆتی : گدۆ کێوەچووی ؟ دیسان داڵغەت لێدا..! هاتمەوەو گۆتم : ئەلحەمدولیللا، خۆ گۆپار لێدانەکەی خێزانم ڕاست نەبوو، هەر داڵغەک بوو لۆم هات و چوومە ناو وەزعەکەی، دەستمان بە هەرپەڕینێ کردەوە، گۆتمە خەلۆی : ئەرێ جەعۆ دیارنیە !؟ گۆتی : ئەو کارخانچیە نایێتەوە هەتا مەیدانی کۆتران دەڕڕابی پێوەنەدا، گۆتم : وەڵلا دەنا تازە لەبەر چاوم بوو بەخۆو بەجۆتە کۆترەکی..! خەلۆ گۆتی : خراپ تێکچووی گدۆ، ئەوانە مەڕن هەرواسراینە، کۆتری چ وحاری چ..!!

وەلحاسل ئاهەنگ و هەرپەڕین بەردەوام بوو، ژنە جیرانەکانمان هەندی دەمێ چار پێنج مەنجەری گەورەیان هاویشتە سەر ئاگری و گۆشتەکەیان لەت و پەت کردو هاویشتیانە مەنجەرەکان، گۆتمە جەماعەتی بابچینە ژۆرێ و لە دیوەخانی دانیشین هەتا نانەکە پێدەگا..چووینە ژۆرێ و هەر بابایە دەهات لۆ بەخێراتنم و ماچەکی لێدەکردم و عەرزوحارەکی دەدامێ، لەدری خۆم گۆتم : بەحسابی ئەو هەموو عەرزوحارەی بی هەتا ئەمن وەزیراتیەکەی تەواو دەکەم دەبی ملیۆنەک و دووسەت هەزاری دیش دامەزرێنین..!! مام عەوڵا لەلای ڕاستم دانیشتبوو، دار جغارەکی گەورەی لەدەستی بوو، جغارەکی لێ قەیم کردبوو، بەین بەین قوومەکی لێدەداو ئەو ناوەی قانگ دەدا..! ڕووی لەجەماعەتی کردو گۆتی : دەوجە گێبدەنەمن سەگبابینە، با دووقسەتان لۆبکەم ! هەموو تێکڕا گۆتیان، فەرموو ئەمرکە مام عەوڵا..! مام عەوڵا قوومەکیدی لەدار جغارە حیزەکەی داو گۆتی : ئا هەه، لەوەپاش قبورناکەم کەس بە جەنابی وەزیری برێ گدۆ، عەیبە عەیامان دەچی، هەمووتان دەرێن جەنابی وەزیر، یان خاری گەورەمان..! ئەوەیەک.. جەماعەت تێکڕا گۆتیان : وەی بەچاوان، وەلەو ئەمە لەخۆشەویستی وەدەرێین، بەران مادام ئەتوو وەتگۆ ئەمەش وەنارێین..! گۆتی : دووەم : ماری جەنابی وەزیری مەکەنە فسخانەو معەددەل لێرە بکەون، کابرا لەوەپاش وەزیرەو مشغورەو ئیشی زۆرەو پیاوی گەورە گەورە دەبینی، ئەگەر ویستتان بیبینن دەبی لەڕێی سایەق و عیمایەو سکرتێری بی، ئەوان وەختتان لۆ دیاری بکەن و وەلسەلام.! مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلا بابە ئەوە بەمن ناکرێ، ئەمن ڕۆژێ جارەک گدۆی نەبینم و دوو نووکتەی لۆنەکەم ئێک دوو شەڕە پێلەقەی نەکەین وەزگ دەدەم..!! مام عەوڵا گۆتی : هەی ماکەر، ئەتوو کەنگی دەبیە پیاو، هەی دۆنکی ئەرێوەڵلا، بەلاش ئەو نازناوەت پێوەنەنووسایە، شەڕە پێلەقەو دەست گەمە نەما، ئەتوو ئێستا بەرامبەر پیاوەکی گەورە دانیشتی، هەی خوێڕی، بەعومری خۆت لە موختاری گەڕەکێ بترازێ، زەلامەکی مهیمت دیتیە..!! کوڕم ببە پیاو، جارەکیدیش برێی گدۆ، یەک تەنەکە گووت لە دەوی دەکەم، سەی خۆڕی..!! گۆتم : مام عەوڵا با یەکسەر ئەوها تووندی نەکەین دەنا دەپسێ، دەبی دایس دایس بایدەین، هەقی وایە مەجیدیش عەفووی کەین هەتا لێڕادێ، هوردە هوردە ئیشەکەی تەرتیب دەکەین..!!! مام عەوڵا گۆتی : بەخوای ئەمن ئەو میللەتەی باش دەناسم هەرهەندە لۆت شل کرد سواری سە ملت دەبی..!!

لەو قسانە دابووین سفرە ڕاهێخراو قاپ ڕێز کران، یەک قاپی گەورەی تایبەتیان لەپێشەمن دانا، نانی تیریان لەناو سەرنانەکی گورگوری دانابوو، ئەویشیان ڕاکێشا لای من و سێ چار مەنجەر ماستاوی سەر بەکەفیشیان ڕێز کرد، سەوزەو مەوزە کراشەی دەکرد، وەلەو ئەمن زۆرم برسی نەبوو بەران لەبەر خاتری جەماعەتی دەستم پێکرد، ناوی خوامان لێهیناو بێینگۆ ناخۆش کەتینە سەرێ..!

مایتی...[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,782 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 85
Artikler
Gruppe: Artikler
Bok: Novel
Byer: Erbil
Dokumenttype: Originalspråket
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 98%
98%
Lagt inn av ( زریان عەلی ) på 15-04-2021
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 16-04-2021
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان عەلی ) på : 31-07-2022
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 1,782 ganger
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
Photo fil 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
Photo fil 1.0.1299 KB 15-04-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,490
Bilder 106,694
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Biografi - Education level - Biografi - Education - Biografi - Person type - Writer? Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Dialekt - Norsk Biografi - - Saqiz Biografi - Place of Residence - Diaspora Biografi - - Yes

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.828 andre!