Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,487
Bilder 106,694
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
سکرتێرە 16
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
1 Stem 5
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 16

سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ بنووسم ! دامەزراندنی سەرجەم گەنج و بێ ئیشەکانی گەڕەکێ، ژمارەیان سەت و پەنجا کەس دەبوو..! قیڕتاو کردنەوەی کۆرانەکەمان و دروست کردنی دوو تاسە لەوسەرو ئەوسەری، چونکە ماری وەزیری تێدایە، دانانی دوو پاسەوان لەوسەری ئەوسەری کۆرانێ..لێدانی دوو بیری ئاو ئێک لەناو هەدیقەکەی پشتمان و ڕاکێشانی ڕاستەوخۆی لۆ کۆرانی خۆمان..! دامەزراندنی مەنیجە و ساکینەو شوکری و کامیلە خان وەکو ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری ژنان.. سازکردنی گەشتەکی خۆش لۆ حاجی ئۆمەران و شنگل بانەو تەلفریکی کۆڕەک لۆ سەرجەم دانیشتوانی کۆرانەکەمان..! دامەزراندنی پیرداود بێ ددان و عومەر گورینگ و لەتیف پێ بەتووک وەکو هەدیقەچی لەناو وەزارەت..وەرگرتنی گەنمی جۆتیارانی خزم و کەسی دانیشتوانی کۆرانەکەمان، ناونووسینی پلکە مەیاس و حاجی نەخشین و پلکە گورێ و دەروێش عەتیەی لۆ حەجی ماری خوای لەسەر حسابی وەزارەت..!! ڕاکێشانی خەتی کارەبای فوول لۆ ماری وەزیری و لەوێشەوە لۆ سەرجەم مارەکانی گەڕەک..!

وەرگرتنی ڕەزامەندی لۆ دامەزراندنی بەنزینخانەیەک لۆ تەحسین وەلوەلۆکی بەکامیل ئەسبابەوە لەسەر جادەکی تیجاری..!! وەرگرتنی قۆنتەراتی هینانی هێلکەی ئێرانی لۆ مام بایز بێ سمێری و هینانی گریزی دەبابەی مەخسەدم زەیتی شیوێ لەتورکیای لۆ هەمزەی پلکە حەلیمێ..!! شەمسەدین گەندەبای بکرێتە وەکیلی هینانی دەرمانی لەسۆمال و باشوری ئەفریقیای..!

ئەگەر وەزیر هەموو ئەوانەمان لۆ بکا ئەوە پەیمان دەدەین لەهەموو ئیشەکان سەتا پازدەی بدەینێ، بێجگە لە بەخشیش و شیرنی و ئەگەر بتانی مەسفایەکی نەفتیشمان لۆ دابنێ، ئەوە دووجار پارووی دەکەوتە ڕوون و زەیتی..!! کردنەوەی زانکۆیەکی ئەهلی لۆ ڕەمەزان کاریتە فرۆشی و هینانی مامەستای تورکی و ئێرانی لۆ دەرس گۆتنەوەی..!!

وەکی ئەوانەم خیندەوە چاوم زەق بۆوە، گۆتم : بابە وەڵلا ئەوەی ئەنگۆ داوای دەکەن بەمن ناکرێ، کاکە ئەمن بوویمەو نەبوویمە، کەچە وەزیرەکی ژنان، ئاخر هێلکەو مەسفاو دەرمان و زەیتی شیوێ و بەنزینخانە کوو بەمن تەرتیب دەبی..!؟ خەلۆ پاسکلچی گۆتی : وەڵلا دەنا وامزانی یەکسەر لەسە دەنووسی موافق..! ئێکەکی پووتەی سەرکەچەر وەجواب هات و گۆتی : مامەستا ئەمە دەزانین ئەو هەمووە بەتوو ناکرێ، بەران ئەتوو هەر ئیشەکی بە وەزیرەک کاربەدەستەکی بکەو عیستەی (حیسە) بدێ، یان موباشر بەسەرۆک وەزیرانی برێ و ڕاست ئەوی بکە برا بەش..!!!


گۆتم وەڵلا غەدرتان کردیە، دەبا داوای ئوتێلەکی پێنج ئەستێرەشتان بکردباو مەساج و دیسکۆو مەلەوانگەی تێکەراویشی تێدابا ! مام عەوڵا گۆتی : گدۆ بەقوربانت بم ئەویش زیادکەو ئەمن لەوێ بکە مدیر..! ئاوڕەکم لەمام عەوڵای داوەو گۆتم : ئەوەی ئەتوو داوای دەکەی لە نەرمە گەودایەکی نێزیکە..!! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو فێری ئیللا دەبی گووی لەهەر ئیشەکی بکەی کە خێرەکی لۆمن تێدابی..!

عومەر گورینگ هەستاوەو گۆتی : جەماعەت هەستن بابڕۆین، ئەمن کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوها دەمزانی ئەو وەزیرۆکەی خۆمان هیچمان لۆ ناکا، پیرداود بێ ددان گۆتی : باشە جەنابی وەزیر یەعنی ئەو ئیشانە لۆکەس نەکرایە ؟ یەعنی خەرکانەک نینە ئەو ئیشانە دەکەن و فوول نەبووینە ؟ گۆتم : با..! گۆتی : ئی دەئیمەش بکە، با ئەتووش خێرەکی لێ ببینی و ئەمەش خێرەکی لێ ببینین، گۆتم : برام وەڵلا ئەو پارووە گەورەو چەورانە نەک هەر بەبەرەنگۆی فەقیر ناکەوی، بەبەرەمنیش ناکەوی کە وەزیرم، برام ئەو ئیشانە تاپۆ کرایە لەسەر کۆمەرە کەسەکی دەست ڕۆیشتی و بەهێز، کە کۆنترۆلی نان و ئاوو عاردو عاسمانی وراتیان کردیە..! خەلۆ پاسکلچی گۆتی : کاکە مادام بەخۆت نایکەی، یان پێت ناکرێ، دەبیدە سەرۆک وەزیرانی بزانە چدەرێ..! شەمسەدین گەندەبای گۆتی : کورە بابە ئەوە لەپێشەمە هەناوی پسسایە، ئەوجە دەبی لەپێش سەرۆک وەزیرانی کوو لاقی بلەرزی، وەڵلا وەبیللا لەسەریدەی ناوێری بە سەرۆک وەزیرانی برێ..!! ئەعسابم و نەماو مووی پرچم هەمووی قیت ڕاوەستان و گۆتم : وەعدی پیاوان هەر سەرۆک وەزیرانی ببینم ڕاست و ڕاست عەریزەکەینگۆی لەپێش دانێم، دەوجە هەرچی دەبی باببی..!

جەماعەت زۆریان کەیف بەو قسەی هات و گۆتیان ئێ کاکە ئەمەش ئەوەمان دەوێ، وەعدبی ئەگەر موافەقەی هاتەوە ئەمەش قسووریت لۆ نەکەین، گۆتم : وەڵلا بابە ئەمن هیچم ناوێ و مارتان ئاوابی..!

دەوری سعاتەکی لەگەریان دانیشتم و یەک دووجار تەماشا سعاتیم کرد، جەماعەت تێگەیشتن، ئەمن ئیشم هەیەو دەبی دەورەم چۆلکەن، خەلیل پاسکلچی گۆتی : کوڕینە دەبا هەستین پێدەچی جەنابی وەزیریش ئیشی زۆربی، جەعۆ بەجواب هات و گۆتی : وەڵلا چئیشمان نیەو لەسبەینێوە هەر لەناو ژنان دەسووڕێینەوەو چاومان شەعن دەکەینەوە، بەگێی منیش دەکەن ناڕۆن، چونکە جەماعەتی وەزارەتی ناردیتیان نان بێ، پیاوی چاکبن مەڕۆن و لێدەن لەکەباب و ماسی، وەڵلا فرسەتەو هەنکی یەک کەری بخۆن، هیچ مننەتی تێدانیەو ماری عوکمەتیە..!! چاوەکم لە جەعۆی سۆر کردەوەو زەردەخەنەکیشم لۆ جەماعەتی کرد، باشبوو ئەوان لە مەخسەدی من گەیشتن و گۆتیان دەڕۆین، ئەمنیش هەتا لای دەرکەی لەگەریان چووم و بەڕێم کردن، پیڕداود بێ ددان لەدەرکەی گۆتی : عەریزەکەی لەبیر نەکەی ها..! گۆتم : هیچ خەمت نەبی..!!

گەڕامەوەو پشت مێزی و گازی مام عەوڵاو جەعۆم کردو هەندەک ئامۆژگاریم کردن، کەوا زۆری نەرێن و قسەی لەقسەی من نەکەن، چونکە ئێرە کۆران و لای مارێ نیە، بەرکو وەزارەتە، بابە ئەگەر چووینەوە مارێ لەناو هەدیقەی حەزدەکەن تێر زۆرانەو شەڕە پێلەقەش دەکەین..! مام عەوڵا جغارەکی خوارو خێچی لە گیرفانی دەریناو بە کەونە چەرخەکی پێی کردو قوومەکی لێداو گۆتی : فشەیە فشە، دنیا ئەوەی ناینی خۆی لۆ مشەوەش کەی..! جغارەکەم لێستاندو گۆتم : جارەکی دی جغارەی لەناو وەزارەت پێنەکەی چونکە قەدەغەیە..! جغارەکەم کوژاندەوەو گۆتم : دەوجە فەرموون بڕۆنە دەرێ، بامێشکم بڕەک ئیسرەحات بکا..!

ئەوان چوونە دەرێ، ئەمنیش تەلەفۆنەکم لۆ مارێ کردو گۆتم بزانم چیان پێویست نیە، داکی ئەحمەدی گۆتی : وەڵلا ئەمن لازم بکا عزوومە (دەعوەت) ئەو حەموو زن کەڕەک (گەڕەک) ئەو موناسەبە ئەتوو بووی وەزیر..! گۆتم : کورە بابە نایهەوێ، ئەدی جەماعەت دونێ هەموو دەعوەت نەبوون ! گۆتی : ئەو دونێ دەعوەت ئەتوو، بەس ئەو دەعوت ئەمن باقی، مەعقول سی (چی)مەدامی وەزیر نەکا ئەو دەعوەت..! گۆتم : باشە باش، بابێمەوە قسەکی لێدەکەین.. گۆتی : کێ لەکن توو لە وزارەت ؟ گۆتم : بەتاقی تەنێمەو کەسم لەگەر نیە، گۆتی : نەک دابنیشی لەگەر زن، ئەو زن زۆر حەییال و ئوو مەککار (فێڵبازو زۆرزان) گۆتم : مەترسێ شتی واناکەم، گۆتی : بکەوە ئەو کامیرا مۆبایل بزانم هەیە زن لەو غورفە ئەتوو..!! گۆتم : وەڵلا بابە هەر ئەو نزمە مابوو، هەموو ڕۆژێ کامیرەت لۆ بکەمەوە، بزانی ژن و من لە ژۆرەکەی من هەنە یان نا..؟


گۆتم بابە ئەنتەرنێتم نیە بەچ کامیرەت لۆ بکەمەوە، گۆتی : مەعقول ئەتوو وەزیر ئوو نیە ئینتەرنێت ! گۆتم : هەیە هە، بەران ئەمن هێشتا پاسۆردەکەم وەرنەگرتیە، لۆ ئەمن مەجالم هەیە سەری خۆم بوخرێنم، هەتا خەریکی ئەنتەرنێتی بم..! گۆتی : ئێ دباش باش، زوو وەڕە لەمار، حەتتا بکڕم ئەو کەڕستەی دەعوەت..! گۆتم : باشە بابزانین کوو دەبی، وەلەو پاش نیوڕانێ دانیشتنم هەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران، نازانم لەوێ چەندم پێدەچی..! باشبوو قەناعەتی کردو خواحافیزی کردو مۆبایلەکەی قەپات کرد..!

بانگی زێخەم کردو گۆتم : شەربەتەکی لیمۆم لۆبینە با بیخۆمەوەو مێشکم بێتەوە سەرەخۆ، گۆتی : کوە شەربەتەکی مێوژت لۆبینم و بەفڕەکی بتاباتە عاسمانێ ! گۆتم : ئەوەی ئەتوو باسی دەکەی ئارەقی عەنکاوەیە نەک شەربەتی مێوژ..! گۆتی : ئەستەغفیرەللا جەنابی وەزیر ئارەقی چ و عاری چ..! گۆتم : دەبڕۆ شەربەتی لیمۆیەکەم لۆبینەو لەسەری مەڕۆ..!

وەختەکی مریەم خان هاتە ژۆرێ و فایلەکی لەدەستی بوو، سەلامی کردو گۆتی : جەنابی وەزیر ئەگەر ئەو نووسراوانە ئیمزا کەی، هەتا ئیبراهیمی مقاول دەست بەکاربی، گۆتم : بینە بزانم، لەپێشی دانام و گۆتی : ئەلێرە ئیمزاکە ! گۆتم : جارێ ڕاوەستە بابخینمەوە بزانم چتان نووسیە، گۆتی : خیندنەوەی لۆچیە، مەشی کە مەشی..! گۆتم : وەڵلا ئەمن مەشی ناکەم نابی بزانم چیە..! ڕووی گرژ کردو لچەکی هەریناو کشاوە پاش و لەودیووی مێزەکەی من دانیشت، مۆبایلەکەی دەریناو خۆی پێ مەشغول کردو گۆتی : دەتەماشا بکە..!

ئێک ئێک نووسراوەکانم هەرداوەو تەماشام کرد، چاوم چووە پشتی سەرم، شتی وایان نووسیبوو مێشکت ڕادەوەستا، بەس نۆژەن کردنەوەی ژۆرەکەی من هەشتاو شەش ملیۆن و نۆسەت و سی هەزاریان نووسیبوو، وەها پارەکەیان خورد کردبێتەوە ئەننەما بە ملیم حسابیان کردیە..! گۆتم : مەعقولە ژۆری من ئەوەندەی تێبچی..! گۆتی : وەڵلا دەنا کەمیشمان نووسیە، وەزیرەکەی پێشی توو سێ ئەوەندەی نووسیبوو، هەمووشیان لۆ سەرف کرد..! تەماشای نووسراوەکانم کردەوە، بەس پارەی سیسەمی دوونەفەری سی و سێ ملیۆن نووسرابوو، گۆتم : ئەی هاوار ئەو سیسەمە چیە بەسی و سێ ملیۆنی، وەڵلا ئەوەی ئەنگۆ باسی دەکەن و پارەی پێدەدەن، دەبی هەند نەرم و ناسک بی، بەس لەسەری بنووم هەتا قیامەتێ بەخەبەر نایێم..! پارەی مەغسەلەک و تاقم حەمامەکی سی و شەش ملیۆن و پێنجسەت و پازدە هەزارو نیوو..!! گۆتم : ماشەڵلا وەڵلا بابە ئەنگۆ وەهاتان پیوایە نیوەکەشتان نووسیە..! مریەم خان وەرامی نەدامەوەو سەرەکی بادا..! گۆتم : ئەوانە لێگەڕێ ئەمن بەخۆم مقاولەکی دەینم و سەر لەنوێ حساب دەکەمەوە، دەبی بەخۆم لە هوردو درشتی ئاگاداربم، ها بگرە ئەوەش فایلەکە..!

وەریگرتەوەو گۆتی : باشبوو بەبیرم هاتەوە ئەوە خەیاتەکە لەبەر دەرکەیەو چاوەڕێ دەکا بێتە ژۆرێ ! گۆتم : خەیاتی چ ؟ گۆتی : هاتیە قیاسی جەنابت وەگری هەتا دەدوازدە قاتی تازەت لۆ بدووری و بەگێرەی قاتەکانیش کراست لۆ تەرتیب کاو دوایێ مام حەمیدیش دێ سی چل جۆت پێراوی دەینی بەگێرەی ڕەنگی قاتەکان وەبی دەدوازدە جۆت پێراویش هەربژێری..!! هەستامەوەو گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا جەنابی وەزیر خۆ سوحبەتت لەگەر ناکەم..! گۆتم : بابە ئەمن قات و پێراوی لەحسابی خۆم دەکڕم و چ پێویست دەکا ئەو مەسروفاتە شەخسیانە بکەوتە سەر وەزارەت..! گۆتی : ئوستاز ئەوە دەچیتە زمنی ئەتەکێت و ئیشەکە هەروا هاتیە، تێناگەم ئەتوو لۆ پێچەوانەی ئەتەکێتی دەجولێیەوە..؟ گۆتم : کێ ئەو ئەتەکێتانەی دانایە ؟ گۆتی : غێر ئەنجومەنی وەزیران..! گۆتم : با خەیاتەکە بێ، بەران پارەی لەمعاشی خۆمی دەدەمێ..! گۆتی : جارێ بابێ، خوا کەریمە..! گۆتی : ئەدی کەنگی مووەلیدەکەی بگوازینەوە مارێ ؟ گۆتم : مووەلیدەی چ ؟ گۆتی : مووەلیدەکی گەورەی چارسەت کەیڤیە، لێرە لۆ وەزارەت هاتیە، بەران چونکە ئیشمان پێنەبووە، تەحویلی مارینگۆی دەکەین و لەسەر ئۆتۆماتیکیش دایدەنێن، هەر کارەبا کوژاوە یەکسەر پێببی..! گۆتم : بابە مووەلیدەک لۆ وەزارەت هاتبی، لۆ بێتە ماری من، وەڵلا ئەمن پێویستم پێنیە، گۆتی : ئێ بیبەو دوایێ لەبازاڕی بیفرۆشەوە وەسەلام..!! گۆتم : ئەگەر زیادە ئەمن دوایێ لیژنەکی تەشکیل دەکەم بائەوان بیفرۆشن و پارەکەش باوێنە حساباتی..! گۆتی : ئوستاز ئەتوو پارەکەی هەگرەوە، چونکە لۆ تووە، ئێ بڕوابکە ئیشەکە هەر ئەوها هاتیە..! گۆتم : ئەمن ئەوها ناکەم..! گۆتی : ئەدی کەنگی دەچی خانیەکەی دەبینی و ژمارەکەی هەردەبژێری، وەبی وەرامی ئەنجومەنی وەزیران بدەمەوەو برێم خانی ژمارە ئەوەندەی هەربژارد..!! گۆتم : خانی چ ؟ گۆتی : ئەو خانیەی لۆ هەموو وەزیرەکان داندرایە، خۆ بەتەمانی هەرلەو کۆرانەی بمینێی، دەبی بچیە ئەو کۆمەڵگایەی کە لایەکی لۆ وەزیرەکان داندرایەو لەوێ بە هێمنی بژی، نەک هەموو ڕۆژێ ئەو گەجەرو گوجەرانە بێنە سەر سەرو کۆکرت..!! گۆتم : دەکرێ جاری بچیەدەرێ و بەتەنێ بەجێم بێلی ! بەبێدەنگی فایلەکەی دەست دایێ و چووە دەرێ..!

لەناو ژۆرەکەی خۆم پیاسەکم کردو مێشکم هەرگیزەگیزی لێوەدەهات، باشە ئەو وراتە لۆ ئەوهای لێهات، ئەوەچیە یا ئیلاهی ئەو هەموو گەندەڵی و مەسروفە، ئاخر ئەو وراتە دڵسۆزەکی نیە برێ بەسە، کەس نیە خەمەکی بخوا..!

لەو خەیارانە دابووم دیتم جەعۆ و مام عەوڵا هاتنە ژۆرێ، هەردووک دۆخینیان تووند دەکردەوە و شەرواریان ڕێک دێخست، مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : بەخوای بەتام بوو..! جەعۆ گۆتی : ئوووووووووو....!!!!

مایتی...[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,610 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 85
Artikler
Gruppe: Artikler
Bok: Novel
Byer: Erbil
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان عەلی ) på 20-04-2021
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 20-04-2021
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان عەلی ) på : 27-05-2022
URL
Dette produktet har blitt sett 1,610 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 527,487
Bilder 106,694
Bøker 19,810
Relaterte filer 99,834
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Al- Anfal & Halabja Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - PDF - Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Artikler - Bok - Artikler og intervjuer Artikler - Dokumenttype - Oversettelse Artikler - Publication Type - Dokumenter - Document style -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.953 andre!