(شەماعیەو هەیاس)
گێڕانەوەی سید عیسی :
ناوی تەواوی هەیاس مام زەینەل جبرائیل کورەچی، لە دایک بووی 1940. گەرەکی #تەعجیل#. سالی 1955، 1956 گەنجێکی جوانی چارشانە، چاوشین لەکاری کورە بەردەوام بوو، هەلسوکەوتی زۆر پیاوانەو گورج و ئازا لە کارەکانی، لەناکاو تێک چوو، شەو لای مالی خۆیان لەکورەی مام حەیدەری دەنوست، خوشکەکەی خواردنی بۆ دەبرد، وای لێ هات دەستی وەشاند، لە خوشکەکەی دا، پاشان هەرکە سێک تەماشای بکردبایە، دەستی دەواشاندو، ترسێک پەیابوو لە ناو گەرەکی #تەعجیل#، هەیاس منی دەناسی، ڕۆژێکیان سەموونی گەرمم بۆ برد ووتم هەیاس دەمناسیەوە، گووتی بەلێ تۆ کوری مام سیدی، بەلام نەدەوێرام زۆر نزیکی بکەومەوە، شەوانی زستان لەکۆلانی تاریک لای مەرقەدی شێخ زێندین دادەنیشت، کەلەتەنیشت ماڵمان بوو، پاشان هەیاس گیرا، بۆ #بەغدا# گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەماعیە، چەند سالێکی پێ چوو ڕەحمەتی بایز شێخان خالی هەیاسی بوو، لە #بەغدا# دەبێت، دەلێ باسەردانی هەیاسی بکەم لەگەڵ خۆم بیهێنمەوە، سەرەتا سەردانی بەرێوەبەری نەخۆشخانەکە دەکات، لە هەوالی هەیاسی دەپرسی.
دکتور هەیاس چۆنە ئێستا ؟
[دکتور ]تاکە شێتە لەنەخۆشخانەکە مان دەست دەوەشێنێ هێج کەسێک لە حەقی نایێ، عیلاج کردنی زۆر سانا نیە، دکتورەکانیش ناوێرن سەردانی بکەن. باشە دکتور ئەگەرمن چووم بۆلای هێمن بوو.؟ شتێکی باشە ئەگەر بتناسێتەوە. ڕەحمەتی بایز شێخان دەچێتە ژوورەوە، هەیاس لەکەیفان خەنی دەبی، جل و بەرگی دەگۆرن، بێنە دەرەوە مامۆستایەکی کورد ئەویش یەک لە شێتەکان بوو داوای لە مام بایز کردبوو کە بە کەسوکاری بلێ چاک بوویمەوە بێن دەرم هێنن لەم شوێنە،
تکا لە مام بایز دەکات، ئەلێ من خەلکی #مەخمور#م نامەیەک دەنوسم بۆم بینێرە #مەخمور# بێن دەرم هێنن لە شەماعیە، مام بایز خاوەن گراجی #مەخمور# بوو، شێتەکە نامەیەکی جوان و بە خەتەکی جوان نوسیبو، مام بایز لە فکری خۆی دەلێ خۆم دەچمە #مەخمور#، پاشان مام بایز و هیاس هەلدەستن دەرۆن، مامۆستای شێت گازی مام بایز دەکات، دەلێ من پرسیارێکم هەیه ؟ مام بایز دەلێ فەرموو، دەلێ نەفتی #کەرکووک# لەکوێ دەرئەهێنن بۆ کێ ئەبەن.؟ مام بایز نەفتی #کەرکووک# لە بیرەکانی #بابەگور گور# لە #کەرکووک# دەر ئەهێنن بە بۆری دەگوازنەوە بۆمینای بانیاس، مامۆستای شێت دەڵێ نەت زانی نامەکەم بدەوە ئەوە 25 سالە نەفتی #کەرکووک# لە پشتی من دەردەهێنن، مام بایز دەروا لەگەڵ هەیاس، دەلێ باشە نامەکەم نەهێنا، دامنابوو بچم بۆ مەخمور، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
علاجی هەیاسی وەردەگری، هەیاسی لەگەڵ خۆی دەهێنی، کە دەگەنە هەولێر، هەیاس دەلێ حوکمە لای مالی احمد چەلەبی دادە بەزم.ئەو بوو هەیاس ماوەیەکی چاک ماوە، باشتربوو دەستی نەدەوەشاند، کەمام شێخان وەفاتی کرد باوکی مام بایزی بوو پاپیری هەیاسی بوو، چەند جار هەوڵی دەرهێنانی تەرمی مام شێخانی دەدا، چەندین شەو پاسەوانی تەرمی باپیری هەیاسن دەکرد، هەیاس لە چەک و دەمانچەی دەترسا، مام فتاح تەقەی لێ دەکرد، هەلدەهات، ، ، ، ، .
جێگای نوستنی هیاس حەساری مام حەمەدێ بوو،
ئامۆزای مام بایزی بوو، بەعامودی سەردەکەووت بەعامودی تەلە فون دەهاتە خوارەوە، دەرگای حەساری دائم قفل بوو، جوانەگای تیابوو. هاویشتنی شیش یابۆری بۆ ڕینگی پشتەوەی پاسکیل سواران یەک سەر پاسکیلەکە ی تەفنیش دەکرد. ڕۆژێکیان یاری تۆپی پێ بوو مابەینی دوو تیپ سلێمانی و هەولێر، گەنجەکان هەیاسیان تووره کرد بەبەرد هاوێشتن بەدارلاستیک و بەردەقانی، هەیاس بەدوویان کەوت بۆناو یاریگای فەرەنسۆ هەریری ئەو کات ئیدارەی موحەلی بوو، هەموو دەستیان بەهەلاتن کرد تیپی سلێمانیش هەلاتن بۆلای مەلاوانگای الادارة المحلیه، جەماعەتی سلێمانی نەیان دەزانی مەسەلە چیە، هەلاتنی ئەو عالەمەچیە ئەو عالەمە هەمووی هەلدێ ئەوانیش دەستیان بەهەلاتنکرد ساحەیان چۆڵ کرد، پاڵەوانی ساحە ئە ورۆژی هەیاس بوو.
مردنی هەیاسی، دەلێن سەربازێکی فەیلەق پێنجی کوشت، حکومەت کوشتی. لە گۆرستانی شێخی چولی بەخاک سپێردرا.
.رەحمەتی خوایان لێ بێ، لەگەڵ ڕێزو سلاوم.[1]